بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه
K24 – هەولێر:
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه : له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت".
ده‌قی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ):
به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
26ی ئەیلوولی 2023