سعووديه: ئێران له پشت هێرشكردنه سهر باڵيۆزخانهكانه
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی سعوودییە رایگەیاند، هێرشبەرانی سەر باڵیۆزخانەی سعووديه لە ئێران سزا نەدراون و ئێران خۆی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەى وڵاتان رێکدەخات.
عادل جوبەیر گوتی: حکوومەتی تاران خۆی بەرپرسی رێکخستن و پشتیوانیکردنی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی وڵاتانى دهرهوهيه.
رۆژنامهى شەرقولئەوسەت بڵاويكردهوه، وەزیری دەرەوەی سعوودییە کاتێک لەگەڵ وەزیر دەروەی ئۆزبەکستان لە كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا دەدوا، گوتی: زانیارییەکانی خۆی لەبارەی هێرشبەرانی باڵیۆزخانەی سعوودییەی لە رۆژنامەکان و دەزگاکانی راگەیاندنەوە بەدەستهێناوە.
موحسنی ئێژەیی، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رۆژی دووشەممەى رابردوو، رايگهياندبوو، ئێران سزادانی ئەو کەسانەی داشکاندووە کە بە هۆی تووڕەییەوە هێرشیان کردبووە سەر باڵیۆزخانەی سعوودییە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ دوژمنایەتیی سعوودییە لەبەرچاو بگیرێت.