پاكستان و ئێران به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شيان ده‌ركرد

لە کۆتایی سەردانی سێ رۆژەی راوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی پاکستان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، دوو لایەن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆتایی سەردانی سێ رۆژەی راوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی پاکستان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، دوو لایەن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.

ناسرخان جەنجوعا، راوێژکاری بەشی ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی پاکستان کە بە دوای بانگهێشتی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی میللیی ئێران، سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، لەسەرەتا و کۆتایی سەردانەکەیدا چاوی بە شەمخانی کەوت.

دوو لایەن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داکۆکیان لەسەر پاراستنی سنوورەکان و دژایەتی کردنی داعش کردەوە. 

ئێران و پاکستان 909 کیلۆمتر سنووری هاوبەشیان هەیە و بەردوام بە هۆی هاتووچۆی قاچاخچیانی مادەی هۆشبەر و سەرهەڵدانی بەلووچە سوونەکانی هەردوو بەری سنوور، ناوچەکە لە شەڕ و کێشە دایە.

ماوەی چەند ساڵە ئێرانی شیعە و پاکستانی سوننە، بەهۆی جیاوازیی ئایینیەوە، بە تەواوی لەسەر هاوکاریکردن لە پاراستنی سنوورەکانی نێوانیاندا رێکنکەوتون.