هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌خت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و تێیدا جه‌خت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به گفتوگۆ كرایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت دووپاتكراوه‌ته‌وه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، پێویسته توندوتیژی به‌لاوه بنێن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌ستوور حوكمی عێراق ده‌كات.
پێشتریش له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شێخ ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، سه‌رۆكوه‌زیرانی کوەیت له‌باره‌ی پرسه تایبه‌ته‌كان به سنووره ئاوییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یت داوای له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كردبوو، دووباره سنووره ئاوییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌گوێره‌ی یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاریبكرێنه‌وه.
رۆژی (16ـی ئەیلوولی 2023)، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان به‌كر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت بۆ كاروباری نیشتمانی عه‌ره‌بی، یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی عێراق و كوه‌یت له‌سه‌ر به‌نده‌ری ده‌ریایی خور عه‌بدوڵڵا، راده‌ستی مه‌نهه‌ل سافی باڵیۆزی عێراق له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت ئاماژه‌ی بەوەداوە، یاداشته‌كه له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌ریایی خور عه‌بدوڵڵایه كه له ساڵی 2013 به‌پێی یاسای 42 له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یتییه‌وه هه‌مان ساڵ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانراوه.