ئهرتهشى ئێران: سنوورهكانمان پارێزراوترينن
K24 – ههولێر:
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی ئێران، لە شاری مەشهەدەوە رایگەیاند، ئەرتەشی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیا سنوورەکانی ئێران لەبەرامبەر هەڕەشەکاندا دەپارێزێت.
ئەحمەدڕەزا پووردەستان، گوتی: هێزی وشکانیی ئەرتەشی ئێران بە مەبەستی پاراستنی سنوورەکان، لەماوەی ئەمساڵدا سێ مانۆڕ لە باشووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژئاواو ناوەندی ئێران ئەنجام دەدات.
ئەحمەدڕەزا پووردەستان، گوتيشى: لە کاتێکدا هەموو شوێنێکی جیهان نائارامە، سنوورەکانی ئێران ئەمنترین سنووری وڵاتانی جیهانن.
ئەرتەش، سوپای کلاسیکی کۆنی ئێرانه و پێش دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دامەزراوە. لە پاڵ هێزی ئەرتەش، سوپای پاسدارانیش کە دوای ساڵی ١٩٧٩، دامەزراوە، خاوەنی سێ هێزی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییە و هێزێکی نێودەوڵەتیشی بە ناوی سوپای قودس لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوهڕاست چالاکە.