نوێنەری سنە رەخنە لە رووحانى دەگرێت
K24 – ههولێر:
نوێنەری سنە، دیواندەرە و كامیارانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران رايگهياند، حەسەن رووحانی بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ نەكردووە، رێژەی بێكاری لە سنە 45%ە.
ئەحسەن عەلەوی نوێنەری خەڵكی سنە و دیواندەرە و كامیارانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران بە راگەیاندنە ناوخۆییەكانی گوتووە كە رێژەی بێكاری لە پارێزگای سنە 45%-ە، بێكاری و نەداری تەنگی بەخەڵك ھەڵچنیوە.
بەگوتەی عەلەوی كابینەی حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری بەڵێنەكانی بۆ خەڵكی سنە جێبەجێ نەكردووە، لە دوا سەردانیشیدا ھیچ پرۆژەیەكی تایبەتی بۆ پارێزگای سنە پێ نەبووە.