مەترانی نوێی کلدانییەکان لە تاران بە رەچەڵەک خەڵکی ئامێدییە

سەرۆک بارزانی و عیماد خۆشابە و پاپا فرانسیس - ئەرشیف
سەرۆک بارزانی و عیماد خۆشابە و پاپا فرانسیس - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

پاپای ڤاتیکان کەسێکی نوێی وەک مەترانی کلدانییەکان لە تاران هەڵبژارد کە بە رەچەڵەک خەڵکی قەزای ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک.

عیماد خۆشابە جەرجیسی لەلایەن پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانەوە وەک مەترانی نوێی کلدانییان لە تاران هەڵبژێردرا.

عیماد خۆشابە جەرجیسی لە 4/4/1978 لە گوندی کۆمانی قەزای ئامێدی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری دهۆک تەواو کردووە و دواتر لە ئەیلوولی 1995 چووەتە پەیمانگای قەشە/ بەشی بچووک لە بەغدا.

دوای تەواوکردنی خوێندنی پەیمانگا، لە 1997 پەیوەندی بە بەشی گەورە ساڵانەوە کردووە بۆ بەردەوامبوون لە خوێندنی فەلسەفە و ئیلاهیات لە کۆلێژی پۆپیی بابل لە بەغدا.

عیماد خۆشابا ماوەیەک وەک قەشە، جێگری گشتیی ئەبرەشیەی كلدانی لە دهۆك و ئامێدی بووە و ئێستاش بووەتە مەترانی نوێی کلدانییەکان لە تاران.