هاوكاری ئه‌مریكا و روسیا له سوریا له مه‌ترسی دایه
K24 – هه‌ولێر
هه‌وڵه‌كانی جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هاوكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ روسیا له شه‌ڕی دژی رێكخراوی داعش به‌ره‌وڕووی دوو به‌ربه‌رستی گه‌وره بووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز سه‌رباره‌ت به به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی كێری بۆ هاوكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ روسیا بڵاوی كرده‌وه سوپای سوریا رایگه‌یاندووه ڕیگه‌ی هاتوچۆ له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب داخستووه، كه گرنگترین ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه و حكوومه‌تی سوریا داوا له دانیشتوانی ناوچه‌كه كردووه به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌جێ بێڵن.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند واشنتۆن وه‌ك پێشنیارێك داوا كردووه روسیا و سوریا رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له شاری حه‌له‌ب بكه‌نه‌وه كه شاره‌كه‌یان به سه‌ر دوو به‌ش دابه‌شكراوه، پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به دروستكردنی سه‌نته‌ری هه‌واڵگری هاوبه‌ش له نیوان ئه‌مریكا و روسیا بكرێت بۆ هه‌ماهه‌نگی له هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر داعش له سوریا.
نیگه‌رانی ئه‌مریكا له هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌ی روسیا و سوریا له شاری حه‌له‌ب هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی به‌ره‌ی نوسره، كه له‌گه‌ڵ گۆڕینی ناوه‌كه‌ی بۆ "فەتحولشام" په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده پچڕاندووه.
به‌ڵام به‌رپرسێكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م گۆڕینه وتی: "ته‌نیا گۆڕانی ناوێكه و ناوه‌ڕۆكی نه‌گۆڕاوه".