پشتیوان سادق: یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هانده‌ره بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئاشتی و یه‌كترقبووڵكردن و یه‌كڕیزی
K24 - هەولێر
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هانده‌ره بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و یه‌كترقبووڵكردن و یه‌كڕیزی و زیاتر به كردهنیكردنی پره‌نسیپه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌رزڕاگرتنی به‌هاكانی.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2023) پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگ و رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان به‌و بۆنه‌وه، به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌رنامه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگێكی گه‌وره له‌سه‌ر قه‌دپاڵی قه‌ڵای هه‌ولێر ساز بكه‌ن، هاوكات بۆ دوای نیوه‌ڕۆش به هه‌مان شێوه‌یه ئاهه‌نگێكی گه‌وره و مه‌ركه‌زی له پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هانده‌ره بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و یه‌كترقبووڵكردن و یه‌كڕیزی و زیاتر به كردهنیكردنی پره‌نسیپه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌رزڕاگرتنی به‌هاكانی.
پشتیوان سادق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، به‌هۆی ئه‌و ئارامییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان جیاواز له هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌و یاده به‌رز راده‌گرێت. گوتیشی، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رێگه‌ی داوه له هه‌موو مزگه‌وته‌كانی كوردستان ئه‌و یاده بكرێته‌وه و موسڵمانان به جۆشوخرۆشه‌وه به‌شداری ئاهه‌نگه‌كان بكه‌ن.
پشتیوان سادق به پێویستیشی زانی هاووڵاتییان و موسڵمانان وه‌ك پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پاكوخاوێنی شوێنه‌كان رابگرن. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و یاده ده‌رفه‌تێكه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خاك و نیشتمان و كوردستان.
مەولوود رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد کوڕی عەبدوڵایە، کە لە رۆژمێری کۆچیدا دەکەوێتە 12ـی رەبیعولئەوەلەوە، بەبۆنەی ئەو رۆژەش لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی پشووی فەرمییە و موسڵمانان ئاهەنگ دەگێڕن و شیرینی دەبەخشنەوە، هەروەها لە مزگەوتەکان باسی ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) دەکرێت و گوتار و سروود و شیعریش دەخوێندرێتەوە.
لە سەردەمی سوڵتان موزەفەرەدین لە ساڵی 1190ـی زایینی کە فەرمانڕەوای شاری هەولێر بووە، ساڵانە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری کردووەتەوە، کە زۆرینەی خەڵکی شارەکە دەچنە دەرەوە و لە نزیک قەڵا کۆدەبنەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بەم بۆنەیەوە.
بەشێک لە موسڵمانان بیروڕای جیاوازییان هەیە، بۆ یادکردنەوەی ئەم رۆژە و بەبیدعە واتە(زیادکراو) دەزانن، بەڵام دکتۆر عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمانان سەبارەت بە یادکردنەوەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: کۆبوونەوەی خەڵک و ئاهەنگگێڕان و یادکردنەوەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر، وەک چالاکییەک تەماشا دەکرێت نەک نوێژ، نەک جەژنی ئایینی و حەج و تەواف.
ئاماژەی بەوەشکرد، یادکردنەوەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر، تەنیا چالاکییەکی گشتییە و وەک زانایانی زانستی ئوسووڵ دەڵێن: ئەحکامە تەکلیفییەکان یاخود زۆرینەیان، بەسەریدا جێبەجێ دەبێت.
رای پەسەند لای دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەوەیە: ئاهەنگگێڕان و یادکردنەوەی رۆژی لەدایکبوونی سەروەر (د.خ) رێگەیەکە لە رێگاکانی بانگەواز بۆ لای خوا و ناساندنی پێغەمبەرەکەی (د.خ) و بەرنامە و خوو و رەوشتەکانی، بەم پێیە ئیتر شەرعی و رێگەپێدراوە، بگرە مرۆڤ پاداشت لەسەر ئەنجامدانی وەردەگرێت.