راهێنه‌ری داهاتووی ریال مه‌درید؟

كه‌ناڵی سكای سپۆرتس بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌یانه‌وێت رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنه‌ری برایتۆن بكه‌ن به راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌كه‌ی.
سكای سپۆرتس بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆیشتنی كارلۆ ئانچیلۆتی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ریال مه‌دریدیش ده‌یانه‌وێت دی زێربی ئیتاڵی بكه‌نه شوێنگره‌وه‌ی.
سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه، چابی ئالۆنس و زینه‌دین زیدانیش به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه راهێنه‌ری ریال مه‌درید.
رۆبێرتۆ دی زێربی له مانگی نۆی ساڵی 2022 بووه راهێنه‌ری برایتۆن و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو گه‌یشتنه یۆرۆپالیگ و پێشتریش راهێنه‌رایه‌تی شاختاری ئۆكراینی و ساسولۆ و پارمای ئیتاڵی كردووه.
دی زێربی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، پێشتر وه‌كو یاریزان له یانه‌ی ئه‌یسی میلان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له 2013 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ترێنتۆی پله‌سێی ئیتاڵیا وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، دواتر ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پاڵێرمۆ، ساسولۆ و بێنڤێنتۆی ئیتاڵیا تاقی كردووه‌ته‌وه، دوو وه‌رزه روویكردووه‌ته برایتۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 46 یاری، 24 بردنه‌وه، 15 دۆڕان و 7 به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه.