ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌كات

K24 - واشنتن:
ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌كات.
ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیاری عیسا حه‌سه‌ن په‌یامنێری كوردستان24 له واشتن رایگه‌یاند، ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكارین بۆ لێقه‌وماوانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌میشه ئاماده‌ین پشتیوانی خه‌ڵكی عێراق بكه‌ین.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، ناوچه‌كه و جیهان چه‌ندین په‌یامی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یه‌ندران، كه شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای ناوبراو، ئاگرێک کەوتەوه و بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، بەشێک لە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن رەوانەی شاری هەولێر کران.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكی ماته‌مینیدا رایگه‌یاند: "بە بیستنی هەواڵی رووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانییە زۆر خەمبار بووم".
پاشان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا وێڕای ده‌ربڕینی ماته‌مه‌نی، هاوكات رایگه‌یاند "ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە".
هه‌ر له‌باره‌ی رووداوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا وێڕای هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییان، رایگه‌یاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان، به فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له عێراق راگه‌یه‌ندرا، جیا له‌وه‌ش پارێزگاری نه‌ینه‌وا حه‌وت رۆژ ماته‌مینی له‌شاره‌كه راگه‌یاند.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.