رامی نووری: ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووایه رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه گه‌وره‌تر ده‌بوو

K24 - هەولێر:
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌ی حه‌مدانییه چه‌ندین گیانله‌ده‌ستدان و بریندار و بێسه‌روشوێنبوونی لێكه‌وته‌وه، هاوكات قائیمقامی عه‌نكاوه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووایه، كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر ده‌بوو.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2023) رامی نووری، قائیمقامی قه‌زای عه‌نكاوه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه له راگه‌یاندنه‌كان ده‌بینرێت و باس ده‌كرێت. گوتیشی، به‌هۆی گه‌وره‌یی ئه‌و رووداوه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه له یه‌كه‌مین چركه‌ساته‌كانه‌وه هاته سه‌رهێڵ و داموده‌زگا فه‌رمیی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی فریای رووداوه‌كه بكه‌ون.
قائیمقامی قه‌زای عه‌نكاوه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تیمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ دوای فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ستبه‌كاربوون و به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه رۆیشتن. گوتیشی، تیمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له بازگه عێراقییه‌كانی ناوچه‌كه رێگریان لێ كراوه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بوو خۆیان گه‌یانده شوێنی رووداوه‌كه و توانیان هاوكاری پێویست بگه‌یه‌نن.
رامی نووری باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو كاره‌ساته زۆر گه‌وره‌تر ده‌بوو، به‌ڵام هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكی كه‌مدا گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و توانرا بارودۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك كۆنتڕۆل بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ن، كه هه‌ندێكیان به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كردووه و هه‌ندێكیشیان بۆ هاوكاریكردن چووبوونه شوێنی رووداوه‌كه.
شه‌وی 26ـی ئه‌یلوولی 2023، له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانە بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.