به فهرمی دهركهوتووه بارسێلۆنا بهرتیل و ڕهشوهی داوهته ناوبژیوانان

دادگای شاری بارسێلۆنا دوای چەند مانگ لە لێکۆلینەوە لەسەر کەیسی نێگریرا ناوبژیوانی پێشووی لالیگا، لەسەر وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن بەرپرسانی پێشووی بلاوگرانا، ئەو یانەیە بە پێدانی بەرتیل تۆمەتبار کرد.
دوای ماوەیەکی زۆر دواجار دادگای شاری بارسێلۆنا، جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی پێشووی ئەو یانەیە و کۆمەڵێک بەرپرسانی پێشووی ئەو یانەیەی بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل بە خۆزێ نێگریرا ناوبژیوانی پێشووی خولی ئیسپانیا بەتاوانبار ناساند.
رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا یانەی بارسێلۆنا ڕووبەڕووی دۆسیەی پێدانی بەرتیل بە نێگریرا بووەتەوە و ئێستا کێشەکە بۆ ئەوان زۆر گەورەتر بووە، دوای ئەوەی دادگایەکی ئەو شارە دانی بە راستیەکان و بەرپرسانی پێشووی ئەو یانەیەی بە تۆمەتبار زانیوە.
بڕی 7.5 ملیۆن یۆرۆ کە ئەم یانەیە لە ماوەی چەند ساڵێکدا داوە بە جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان، لەلایەن دادگایەکی شاری بارسێلۆنا کە کاری لەسەر ئەم دۆسیەیەدا کردووە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، وەک تاوان ناسێنراوە.
خواکین ئاگئرێ، دادوەری ئەم دۆسیەیە ڕایگەیاند، بارسێلۆنا بە فەرمی تۆمەتبار کراوە بە پێدانی بەرتیل بە نێگریرا. جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، ساندرۆ ڕۆسێل، خۆسێ ماریا ئێنریکێز نێگریرا و کوڕەکەی هەموویان لەم دۆسیەیەدا تۆمەتبارن و دەبێت لە دادگا ئامادەبن بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدەن.
دادوەری ئەم دۆسیەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە نێگریرا لەم ماوەیەدا فەرمانبەری فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بووە و لە هەمان کاتدا بڕە پارەیەکی لە یانەی بارسێلۆنا وەرگرتووە و بەو هۆیەشەوە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل وەک بەرپرسێکی حکومی تۆمەتبارە.
نێگریرا تۆمەتبارە بەوەی لە ماوەی 18 ساڵدا وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، حەوت ملیۆن یۆرۆی لە کارگێری پێشووی یانەی بارسێلۆنا وەرگرتووە، ئەویش لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی کوڕەکەیەوە وەرگرتووە.
مارکا بڵاویشی کردەوە کاتێک نێگریرا پۆستەکەی جێهێشت، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆناش وازیان لە پێدانی ئەو بڕە پارانە هێنا. لەکاتێکدایە کە ئەوان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەوپارانەیان تەنها بۆ هاوکاری و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری لەسەر یاساکانی تۆپی پێی پێشکەشی کردووە.
به گوێرهی ههمان سهرچاوه، پۆلیسی دادگای شاری بارسێلۆنا چوونهته نێو دهمهزراوه وهرزشییهكانی سهر به حكوومهتی ئیسپانیا بۆ ئهوهی زانیاری لهبارهی دۆسیهی نیگرێرا كۆبكهنهوه كه پێشتر فهرمانبهری حكوومهت بووه.
