ریال مه‌درید بۆ یاریی داهاتوو تووشی كێشه بوو

یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر جیرۆنا رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه، 3 یاریزانی له هێڵی به‌رگری تووشی پێكان بووه.
داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمسایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، لە پشکنینە سەرەتاییەکانی دەرکەوتووە ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت و بەشداریی یارییەکانی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر جیرۆنا و ئۆساسۆنا لە لالیگا ناكات، هەروەها لە یاریی بەرامبەر ناپۆلی لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
مارکا بڵاویشی کردەوە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئالابا پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت، پاشان وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە، بێجگە لە ئالابا، ئانتۆنی رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانیش لەو یارییە لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئیدیر میلیتاوی یاریزانی دڵی به‌رگری ریال مه‌دریدیش به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه دابڕاوه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید بۆ یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر جیرۆنا له دڵی به‌رگری تووشی كێشه‌یه‌كی قورس بووه‌ته‌وه، چونكه ته‌نیا ناچۆ فێرناندێزی له‌به‌رده‌ست ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له هێڵی به‌رگری یاریی پێبكات.