سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات

سەرۆك بارزانی و یەعقووب گۆرگیس
سەرۆك بارزانی و یەعقووب گۆرگیس

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری، جارێکی دیکە هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانییە راگەیاند.

رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری بە سەرۆكایەتیی یەعقووب گۆرگیس، سكرتێری ئەو حزبە كرد.

لەو دیدارەدا هەردوولا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ كەسوكاری قوربانیانی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانییە راگەیاند كە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و سەقامگیری و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێ كرا و، سەرۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێز یەعقووب گۆرگیس وەك سكرتێری حزب هیوای سەركەوتنی بۆ بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری خواست لە كار و چالاكییە سیاسییەكانیاندا.

0