سوودانی: كه‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه هه‌یه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی قه‌زای حه‌مدانییه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد و له دیداری مه‌تڕانیه‌ی مار بنهام و ساره، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه خێزانییه‌كه كرد و رایگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه هه‌یه و لپێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه‌ی كرد و له دیداری مه‌تڕانیه‌ی مار بنهام و ساره، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه خێزانییه‌كه كرد و رایگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ستنه‌كردن به به‌رپرسیایه‌تی له‌و رووداوه به‌دیده‌كرێت و له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رووی یاساییه‌وه كه‌مته‌رخه‌می و گرنگیپێنه‌دان به رێكار و مه‌رجه‌كان ده‌بینرێت. گوتیشی، ده‌بوو رێكاره‌كان له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شارۆچكه‌كه بگیرانابایه‌به‌ر.
سوودانی روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كێ له‌م رووداوه كه‌مته‌رخه‌م بووه، وه‌ك چۆن پێشوه‌خته ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هۆڵه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه‌چووه، به‌ده‌ر بووه له مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و خۆپارێزی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه هیچ ئاسانكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ناكه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌من و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت به‌گوێڕه‌ی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو "هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.