ریال مه‌درید لوتكه‌ی جیهانی گرت

بێلینگهام و لوكاس ڤاسكێز
بێلینگهام و لوكاس ڤاسكێز

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، مانگی رابردوو زۆرترین کەس سەردانیان کردووە کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 9 ملیۆن کەس، هەروەها یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ئارسێنال و بایرن میونشن لە پلەکانی دووەم تاوەکو چوارەم دێن.

ریال مەدرید یەکێکە لەو یانانەی رۆژانە هاندەرەکانی لە سەرتاسەری جیهان سەردانی ماڵپەری فەرمی ئەو یانەیە دەکەن، بۆ دەست خستنی زانیاری لەسەر یاریزانەکانی ئەو یانەیە.

رۆژنامەی ورزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو زۆرترین کەس لە سەرتاسەری جیهان سەردانی ماڵپەری یانەی ریال مەدریدیان کردووە کە ژمارەی سەردانیکەرانی ماڵپەری ئەو یانەیە گەیشتووەتە 8 ملیۆن و 9 هەزار کەس و لە پلەی یەکەم دێن.

دیارترین ئەو بابەتانەی هاندەرانی مێرنگی لە ماڵپەری ئەو یانەیە کلیکیان لەسەر کردووە، هەواڵی پێکانی یاریزانەکان بووە، لەبەر ئەوەی ئەم وەرزە یانەکەیان زۆرترین یاریزانیان تووشی پێکان بوونە.

لە پلەی دووەمیش یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا دێت  و ئەو یانەیەش مانگی رابردوو چوار ملیۆن و سێ هەزار کەس سەردانی ماڵپەری ئەو یانەیان کردووە، دیارترین ئەو بابەتانەش کە هاندەرانی یانەکە بە دواداچوونیان بۆ کردووە، کێشەی تێن هاگی راهێنەری یانەکە لەگەڵ جەیدن سانچۆ یاریزانی یانەکەیە.

لە پلەی سێیەمیش یانەی ئارسێناڵ دێت، هاندەرانی ئەو یانەیەش مانگی رابردوو 5 ملیۆن و نۆ هەزار کەس سەردانی ماڵپەری یانەکەیان کردووە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری رۆژانە لەسەر یاریزانەکانی یانەکەیان.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاش لە پلەی چوارەم دێت و هاندەرانی ئەو یانەیەش مانگی رابردوو زۆرترین سەردانیان بۆ ماڵپەری یانەکەیان هەبووە و ژمارەشیان دەگاتە نزیکەی 5 ملیۆن  و 500 هەزار کەس. زۆرترین بابەتیش کە کلیکی لەسەر کراوە، هەواڵی گواستنەوەی هاری کەین هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا بووە.

وێبسایتی فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید
وێبسایتی فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید