لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا سێ پێشمەرگە برینداربوون

پێشمەرگەی کوردستان -  وێنە: ئەرشیف
پێشمەرگەی کوردستان - وێنە: ئەرشیف

K24 – سۆران:

لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللـەهاوەنێکی شەست ملیمی لە بارەگایەکی فەرماندەیی سپیلک، سێ پێشمەرگە برینداربوون.

رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023)، لیوا تارق سلێمان هەرنی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەکاتی خاوێنکردنەوەی بارەگاکانیان، گوللـەهاوەنێکی شەست ملیمی بە پێشمەرگەکانی فەرماندەیی سپیلک تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.

لیوا تارق سلێمان هەرنی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشمەرگە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراوان و باری تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان سووکن.