رۆنی سالم: هه‌موو كات هه‌واڵێكی ناخۆشمان سه‌باره‌ت به بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه پێ ده‌گات
K24 – هەولێر:
ئه‌مینداری نهێنی مه‌تڕانه‌كانی سریانی كاثۆلیكی مووسڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌وه كه‌شێكی خه‌مناك و ماته‌مئامێز ناوچه‌كه‌یانی له نه‌ینه‌وا و مووسڵ گرتووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت سات له‌دوای سات هه‌واڵی ناخۆشیان سه‌باره‌ت به برینداران پێ ده‌گات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2023) رۆنی سالم، ئه‌مینداری نهێنی مه‌تڕانه‌كانی سریانی كاثۆلیكی مووسڵ تایبه‌ت به كوردستان رایگه‌یاند، كه‌شێكی خه‌مناك و ماته‌مئامێز باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا كێشاوه، هاوكات به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی خۆش ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی بریندارانی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه.
ئه‌مینداری مه‌تڕانه‌كانی سریانی كاثۆلیكی مووسڵ گوتیشی، هه‌موو كات دڵیان له‌سه‌ر ده‌ستیانه و سات له‌دوای سات هه‌واڵێكی ناخۆشیان له نه‌خۆشخانه‌كان پێ ده‌گات و یه‌كێك له خۆشه‌ویستانیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
رۆنی سالم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاوكات به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پشكنینی (دی ئه‌ی ئێن) ده‌كه‌ن له پزیشكی دادی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان بناسنه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانیان ئاماده‌ی به‌خاكسپاردنیان بن و لانیكه‌م به‌هۆی ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی ئازیزانیان ئاسووده‌یه‌كییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو "هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.