به‌رنامه‌ی كورد له روانینی هاوچه‌رخ تاووتوێی پرسی كورد ده‌كات وه‌ك پرسێكی سیاسی و مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی
K24 - هەولێر:
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره و پارچه‌پارچه‌كرا و دابه‌شكراو به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ده‌وه‌ڵه‌تانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خاوه‌نی دۆزێكی سیاسییه و به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو خه‌باتی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كردووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ریدا دابه‌ش كراوه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه و نه‌ك هه‌ر له ئاستی پێویستدا وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به توندترین شێوه سه‌ركوت كراوه، هاوكات وڵاتانی زلهێز و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هیچ كات له ئاست دروشم و بنه‌ماكانیان نه‌بوونه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ندێك رێكخراو و رێكخستن و كه‌سایه‌تی سیاسی لۆكاڵی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، دۆزی كورد به دۆزێكی ره‌وا بینراوه، به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی "كورد له روانینی هاوچه‌رخ" كه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، تایبه‌ته بۆ باسكردنی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ بورهان غه‌لیون، كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و سیاسی و كۆمه‌ڵناسی سووری.
به‌رنامه‌ی كورد له روانینی هاوچه‌رخ له كه‌ناڵی كوردستان24 سه‌ردانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسای كردووه و میوانداری غه‌لیونی كرد كه یه‌كێك بووه له دروستكه‌رانی به‌هاری عه‌ره‌بی، شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی. غه‌لیون ئه‌كادیمیا و سیاسه‌تمه‌دار و بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌یه و به‌شداریی له رابوونه‌وه‌ی زانستیدا كردووه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی عه‌ره‌بی، به‌ڵكو له ئه‌ورووپاش. له ئه‌ورووپا به‌شداری له وانه گوتنه‌وه‌دا كردووه، هه‌روه‌ها شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی سووریاش دیاره و په‌یوه‌ندی به دیمه‌نی كوردیشه‌وه هه‌یه و چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كردووە و چاوی به كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كان كه‌وتووه.
له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ی به‌بیر ده‌هێنمه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سووریا رێگه‌ی پێدا سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 20 بۆ 30 ساڵ له وڵاته‌كه‌ی دوور بوو، گه‌ڕایه‌وه و له ناكاو له پێشانگەی كتێبدا چاوم پێی كه‌وت، كاتێك ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵیدا كرد، تێبینیم كرد، چاوێكی زۆری ئه‌و كه‌سانە به شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌سه‌ری بوون، كه په‌یوه‌ندییان به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌بوو، به ده‌سه‌ڵاتدارانیشیان راگه‌یاندبوو، كه دكتۆر بورهان ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌دا كرد، هه‌ر به‌ڕاستیش من بانگهێشتكرام و كه‌وتمه ته‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی من مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ده‌كه‌م، كه دژی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌ڵگری چه‌ندین دۆسییه و بیری مێژوویی و سیاسی و ئه‌كادیمیای گه‌وره‌یه، له دوایین به‌رهه‌مه‌كانیشیدا، كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كتێبێكه، تێیدا چه‌ندین پێداچوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی هه‌ستیار هه‌یه بۆ دیمه‌نی عه‌ره‌بی و سیاسی و حاڵه‌تی گشتیی وه‌كو: كۆمه‌ڵایه‌تی، هزری و كولتووری، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ دووفاقییه‌ك و موجامه‌له‌یه‌كی تێدا بێت. ده‌مانه‌وێت له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا یه‌كێك بێت له‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی كاری سازكردنی چێژی رۆشنبیری هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ن بۆ كورد و عه‌ره‌ب، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یە ده‌یانه‌وێت ناكۆكییه‌كان ئاڵۆزتر بكه‌ن، هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێت ده‌نگێك له‌سه‌ر حیسابی ده‌نگێكی دیكه دابمركێننه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی دیكه خه‌ریكی كارگه‌ی دروستكردنی جه‌نگی وه‌همین له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا، با بزانین دكتۆر بورهان غه‌لیون چۆن له‌مه ده‌ڕوانێت؟ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌ین، له‌گه‌ڵتان ده‌وه‌ستم بۆ ناساندنی ژیاننامه‌كه‌ی، ئه‌و بیرمه‌ند و نووسه‌رێكی سوورییه، وه‌ك مامۆستای زانستی كۆمه‌ڵناسی سیاسی كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هاوچه‌رخ له زانكۆی سۆربۆن له پاریس، هه‌ر له ساڵی 1990 تاكو ساڵی 2017، له‌ساڵی 1974 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵاناسی سیاسی‌دا به‌ده‌ستهێناوه، دواتر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له (ده‌وڵه‌ت له زانستی مرۆڤایه‌تی/ سۆربۆن) له ساڵی 1982 بەدەستھێناوە، له ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تی كاری كردووه، له ساڵی 2011 وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریای ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژێردراوه، دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سووریا، خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌م و داهێندراوی بڵاوكراوه‌یە به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و بیانی له‌وانه‌ش: به‌یانێك له پێناو دیموكراتییه‌ت، رژێمی تایفه‌گه‌ری، له ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ هۆزایه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له دژی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له دژی گه‌ل، ره‌خنه‌ی سیاسه‌ت، ده‌وڵه‌ت و ئایین، سیسته‌می سیاسی له ئیسلام، عه‌ره‌ب و گۆڕانكارییه‌كانی جیهان، ده‌سته‌بژێر و گه‌ل، وه‌قائیعی شۆڕش ته‌واو نه‌بووه و تێیدا پێداچوونه‌وه بۆ شۆڕشی سووریا كراوه.
لێره‌دا رووی پرسیار له دكتۆر غه‌لیون ده‌كه‌ین و ته‌وه‌ری یه‌كه‌م كه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، چۆن ده‌تواندرێت دۆزی كورد له كێشه‌وه بگۆڕین بۆ چاره‌سه‌ری؟ كه‌سانێك هه‌ن نایانه‌وێت به نیازپاكییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به كه‌مینه‌كانییه‌وه بكه‌ن، چۆن ده‌توانین ئه‌و قه‌یرانه كارایه‌ی ئێستا بگۆڕین بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی پشتیوانیكار بۆ چاكسازی یانیش بوونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاشتیخواز؟
غه‌لیون له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگەڕێینه‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه ته‌قیوه‌كان، نه‌ك ته‌نیا به ئێمه‌وه، به‌ڵكو له ئه‌فریقا و ئاسیا له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا، پێو‌یسته كه‌مێك بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه، ژیان له‌و ناوچانه‌ی ئێمه كە ئه‌مڕۆ پێیان ده‌ڵێین ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان و ئیسلامییه‌كان هه‌ر له توركیاوه تاكو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵات و باكووری ئه‌فریقا، هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری یه‌ك كو‌لتوور، یه‌ك هزر و یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدا بوون، واتا به درێژایی مێژووی ژماره‌یه‌ك مه‌مالیك، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌موو به موسڵمان سه‌یری خۆیان ده‌كرد، راسته عه‌ره‌ب، كورد، ئازه‌ربایجان و هی دیكه هه‌بوون، به‌ڵام هه‌ستی سه‌ره‌كی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆده‌كرده‌وه، بریتی بوو له ئیسلام و به چاوی ئیسلامه‌وه له خۆیان ده‌ڕوانی، جا چ به‌م زمانه قسه بكه‌ین یانیش به‌و زمانه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ره‌گ و ریشه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه، ناكۆكییه‌كان كاتێك سه‌ریانهه‌ڵدا، خه‌ڵك وا بیری كرده‌وه، نه‌خێر له نێوان من و عه‌ره‌بێك، له نێوان من و كوردێك، له نێوان من و توركێك، له نێوان من و فارسێك و تا دوایی، له ده‌ستپێكی هزری نه‌ته‌وایه‌تیدا بوو، ئه‌گه‌ر بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ستی پێنه‌كردبایه، له‌وانه‌یه ئیمپراتۆرییه‌ته‌كانیش خۆیان نوێ بكردبایه‌وه، وه‌كو چۆن له هیندستان و شوێنه‌كانی دیكه روویدا، ده‌یانگوت با وازبهێنن خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌ك بژیێت و گرنگی به وڵاته‌كه‌یان بدەن، له رێگه‌ی نوێگه‌رایه‌تی، پێشكه‌وتن، به‌رهه‌مهێنان، ئابووری، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، خوداپه‌رستی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی ئه‌مڕۆی دروستكرد، ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانی له‌ناوبرد، بیری نه‌ته‌وایه‌تی بوو، به‌رپرسی یه‌كه‌می هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و هزره‌ش كه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌ناوبرد كه باسمانكردن، له راستیدا نه‌ته‌وه‌ی تورك بوو، واتا خه‌ڵك وا بیری ده‌كرده‌وه كه عه‌ره‌ب ناسازه، عه‌ره‌به‌كان زیاتر نزیكبوون، چونكه داكۆكیان له هزری حوكمی زاتی ده‌كرد له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا. ئه‌وان به په‌رۆش بوون بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه بگرن، له هه‌مان كاتدا مافی خۆشیان بوو، چونكه هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد كه ململانێی نێوده‌وڵه‌تی زۆر خوێناوی و تووندوتیژه و ناتوانن به ته‌نیا به‌رانبه‌ر به رۆژئاوا بوه‌ستن، واتا به‌رامبه‌ر رۆژئاواییه خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كان، جا یه‌كه‌م كه‌س كه گورزی له‌و لێكتێگه‌یشتنه وه‌شاند، كه پێشتر لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه له نێوان گه‌لاندا هه‌بوو و خزمایه‌تی و ژن‌وژنخوازی له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ كه‌سێك نه‌یده‌گووت: هاوسه‌ره‌كه‌ی من كورده و هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆ عه‌ره‌به، هه‌موو خه‌ڵك ژنوژنخوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بوو. هیچ عه‌ره‌بێك نه‌بوو كه خوێنی كوردی له جه‌سته‌یدا نه‌بێت و هیچ كوردێكیش نه‌بوو خوێنی عه‌ره‌بی هه‌ڵنه‌گرتبێت، به‌تایبه‌ت له سووریا و عێراق، هیچ كوردێك نه‌بوو خوێنی عه‌ره‌بی له جه‌سته‌یدا نه‌بێت، ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده ئه‌م تێكه‌ڵاوییه به‌رده‌وام بوو، زیاتر له 10 سه‌ده به‌مشێوه‌یه بوو، له‌وانه‌یه ماوه‌ی 14 سه‌ده‌ش بووبێت، كاتێك ئه‌تاتورك به شێوازێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه كه خۆی په‌یڕه‌وی ده‌كرد، پێشنیازی هزری نه‌ته‌وایه‌تی كرد و له كاتێكدا ململانێی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا هه‌بوو، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ناچار بوون خۆیان جیا بكه‌نه‌وه و په‌ره به ناكۆكی نه‌ته‌وایه‌تیش بده‌ن، له پێناو به‌رگریكردن له خۆی، كە ئه‌و كات ده‌سته‌واژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو به ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، تاكو سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرێت، ئه‌مه‌ش عه‌ره‌بی هاندا بۆ شۆڕشی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی، ئه‌وه بوو كه عه‌ره‌بی هاندا به‌و هێڵه‌دا بچن و به‌ڵێنیشی پێدان، ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جیاببنه‌وه، ده‌بنه خاوه‌ن مه‌مله‌كه‌تێكی گرنگتر له ده‌وڵه‌تی عوسمانی و هه‌موو ناوچه‌كانی ئاسیای به‌ر له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌گرێته‌وه، واتا نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، سووریا، عێراق، شام و تادوایی، ئه‌وانیش چوونه ناو پڕۆژه‌كه، واتا له كاتی رووخانی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كاندا، با له‌ناو دوو كه‌وانه‌دا ناوی بنێین (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی)، ئیسلامی به واتا ئایینییه‌كه‌ی نا، به‌ڵكو ئیسلام به واتا كو‌لتوری و مه‌ده‌نی و رابیته‌ی سیاسی، واتا ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی نه‌بوو، راسته خاوه‌نه‌كانی موسڵمان بوون و ده‌وڵه‌تێكی موسڵمان بوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تێك نه‌بوو بۆ چه‌سپاندنی ئایین، به‌ڕای من لێیه‌وه دوور بوو، كاتێك هزری نه‌ته‌وایه‌تی هاته ناویان، هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌ستیان له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش وه‌رده‌دا، ته‌نانه‌ت له‌ناو خودی توركیاش. واتا هیچ ململانێیه‌ك له نێوان كورد و توركدا نه‌بوو، یان له‌گه‌ڵ غه‌یره كورد، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بوو هه‌موو كه‌سێك تێیدا هه‌ستی ده‌كرد كه سه‌ر به میلله‌تێكن و سه‌ر به یه‌ك گه‌ل و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی عوسمانین، ته‌نانه‌ت سه‌رده‌مانێك به ئوممه‌تی عوسمانی ناو ده‌بردران، كاتێك هه‌ندێك رووداو سه‌ریان هه‌ڵدا و ده‌ستووری عوسمانی داندرا، هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1876 كرا، ئه‌و كاته‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كرا، ئه‌و كات خه‌ڵك هه‌موویان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، هیچ كه‌سێكیش پێشنیازی نه‌كرد و بڵێت من له‌وه‌ی دیكه جیاوازم، یان له‌و گرنگترم یانیش باشترم، كاتێك پره‌نسیپی نه‌ته‌وایه‌تی هاته ناویان، بیر له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك كرایه‌وه، چونكه مانای چییه!؟ مانای وایه كه بۆچی ئه‌وان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه و ئێمه چ ده‌وڵه‌تێكمان نییه؟! ئێمه‌ش مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بین، ئه‌مه كرۆكی ناكۆكییه‌كان بوو و له پێناو ئه‌وه‌ی منیش ده‌وڵه‌تی خۆمم هه‌بێت و له‌و ده‌وڵه‌ته جیا ببمه‌وه كه له‌گه‌ڵیدام و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودام، پێو‌یسته په‌ره به هه‌ستێكی نوێ بده‌م له‌ناو ئه‌وانه‌ی هاوزمانی منن و هه‌ستی رق و كینه به‌رانبه‌ر ئه‌وانی دیكه لایان دروست بكه‌م، كه منیان بێبه‌ش كردووه، له كاتێكدا هیچ كه‌سێك كه‌سێكی دیكه‌ی له خاوه‌ندارێتی بۆ ده‌وڵه‌ت بێبه‌ش نه‌كردبوو، ئه‌وان له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتێكدا بوون كه خۆیان هه‌ڵیاننه‌بژارد بوو، هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵنه‌بژارد بوو، ئه‌و سنووره جوگرافییه‌ی هه‌شبوو، نه عه‌ره‌ب و نه توركیش نه‌خشه‌یان دانه‌ڕشتبوو، توركه‌كان بۆیه به‌شدارییان تێدا كردبوو، چونكه له دژی دابه‌شبوونیدا جه‌نگابوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له ئاتاتورك كرد ببێته پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وایه‌تی تورك، هه‌رچی ئه‌وانی دیكه‌بوون، چوونه ژێر باری پارچه‌بوون و جیابوونه‌وه‌كانی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ر له سووریا و ئه‌وانی دیكه‌ش بگره، من باسی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌م و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ململانێی نێوده‌وڵه‌تی دروستبوون، بەمشێوەیە هزری نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ هیچ مه‌رجێكی راسته‌قینه هاته ناو كۆمه‌ڵگه، چونكه هه‌موو مه‌زهه‌ب و تایفه‌یه‌ك یانیش ده‌سته و پێكهاته‌یه‌كی بچووك توانییان ببن به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، له راستیدا گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت كارێكی سه‌خته كه بتوانیت ببیته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ره‌وه‌ری و خاكه‌كه‌ت پارێزراوبێت و به‌رگری له خۆت بكه‌یت و رێگه نه‌ده‌یت كه‌س ده‌ستوه‌ردان بكات، ئه‌مه كێشه‌یه، واتا پێویستی به دۆخ و مه‌رج و توانا و داهات و سه‌رچاوه‌ی گه‌وره هه‌یه، ئه‌و مه‌زهه‌به نه‌ته‌وه‌ییه چی كرد؟! له بری ئه‌وه‌ی یه‌كبگرن، وه‌كو چۆن له ئه‌ورووپا روویدا و ببن به ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز، ده‌وڵه‌ته‌كانیان دابه‌شكرد، واتا وای لێهات ئێستا له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌وڵه‌تدا كورد ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌وێت، ئێ خۆ ئه‌مه‌ش ره‌وایه و بۆچی رێگری لێ ده‌كرێت، له كاتێكدا تورك بیه‌وێت خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی بێت؟! ئه‌گه‌ر توركه‌كان وه‌ك پێشتر ده‌وڵه‌تێكیان دامه‌زراندبا كه دیموكراتی بووایه و نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بووایه و په‌یڕه‌وی بیریی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌كردبا، له‌وانه‌یه ئه‌وكات كورد هاوبه‌شییان تێیدا بكردبایه، خۆ له ده‌ستپێكدا ئه‌وان هاوبه‌ش بوون، ئه‌مه چاره‌سه‌ره؟! چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی بكه‌ین، كه تێیدا هه‌موو هاوبه‌شه‌كان، مه‌رجه‌كانی پێشكه‌وتنی ماددی، ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییان پارێزراو بێت، چونكه به‌ده‌ر له‌مه هیچ ده‌وڵه‌تێك نابێت و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ونه شه‌ڕ، بۆ نموونه من ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تێك له سووریا داده‌مه‌زرێنم، دواتر كه توانای پێشكه‌وتنم نه‌بوو، وڵات به قه‌یرانی به‌رده‌وامدا گووزه‌ر ده‌كات، ئه‌وكات هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی بچووك په‌نا ده‌باته به‌ر ره‌گه‌زی جیاكاری، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری سه‌ربه‌خۆیی خۆی بكات، بۆ نموونه: ئێستا مه‌زهه‌به‌كان یاری خۆیان ده‌كه‌ن، راسته هه‌موومان عه‌ره‌بین، به‌ڵام پێویست ناكات من بڵێم: من دوورزیمه و تۆ سوونی و ئه‌وه‌ی دیكه حه‌له‌بییه، هه‌روه‌ها ناوچه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه، هه‌یانه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ توركیایه و ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سعوودییه‌یه، لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و توانای ئه‌وه‌ی نابێت ببێته نیشتمانێك بۆ هه‌مووان، كه ئازادییه‌كان و گه‌شه‌ی و ئابووری تێیدا ده‌سته‌به‌ر بێت و ده‌بێته ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه، چ له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری یانیش له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وكات نه‌ته‌وه بچووكه‌كانیش ده‌رده‌كه‌ون و دەڵێن: بۆچی رێگه‌مان ناده‌ن ببینه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و رێگرییمان لێ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ببینه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، كه‌واته به بڕوای من، بۆچی من به‌مشێوه‌یه قسه ده‌كه‌م، چونكه هیچ ناكۆكییه‌ك نییه و هیچ هۆكارێك بۆ ململانێ له ئارادا نییه نه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و نه له نێوان كورد و تورك و نه له نێوان كورد و ئه‌وانی دیكه، وه‌كو پێمگووتی: مه‌به‌ستم له بنه‌ڕه‌تدا هیچ هۆكارێكی جه‌وهه‌ریی نییه بۆ ئه‌مه، ململانێ له ئه‌نجامی سرووشتی ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی دامه‌زراوه، ئه‌وه به‌سه كه ئێمه دووباره ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه دابڕێژینه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌ت ته‌نیا هی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یانیش پێكهاته‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتییه و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌چه‌ڵه‌ك بۆ هه‌موو هاووڵاتیانه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێك له كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌ك كێشه‌كه هه‌مووی، ئه‌وكات كێشه‌كه چی به‌سه‌ر دێت!! كێشه‌كه وای لێدێت كه نه‌ته‌وه و گه‌له‌كان ده‌توانن پێشكه‌وتن له زمان و كولتووره‌كه‌یاندا بكه‌ن و جۆرێك له سه‌قامگیری كولتووری دێته ئاراوه، به واتای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ده‌دوێت
كوردستان24: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كورده‌وه هه‌یه چۆن ده‌بێت؟
غه‌لیون: ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێستا هه‌ن، واتا ئه‌گه‌ر توركیا و ئێران و عێراق و سووریا كه كوردیان لێیه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك كرانه‌وه كه هیچ جیاكارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاته‌كانیاندا نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌س نییه، ئه‌گه‌ر جیاكاری له نێوان ئه‌و پێكهاتانه‌دا بكات كه ده‌یانه‌وێت گه‌شه به شووناسی خۆیان بده‌ن و پێویستییان به‌وه‌یه ئێستا ناسنامه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه و ئه‌و مافانه‌یان پێ نه‌ده‌ن، ئه‌مه سه‌خت ده‌بێت، ئه‌وكات ئێمه چیمان كرد!؟ ئه‌وكات له ناكۆكی و ململانێی ماندووكار به‌رده‌وام ده‌بین، كه نه‌سوودی بۆ كه‌مینه و نه بۆ زۆرینه‌ش نابێت، چاره‌سه‌ری ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه، پێو‌یسته هه‌موومان تێبگه‌ین كه پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كلاسیكی كه نموونه‌ی سه‌ده‌ی 19ی ئه‌ورووپییه‌كانه، پرۆژه‌یه‌كی وێرانكاره بۆ ئه‌مڕۆ و هیچ واتا و به‌هایه‌كی نییه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌كی وێرانكارییه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقاش، ناكرێت ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێندرێت، كه سه‌ربه‌خۆ بێت و بتوانێت داواكارییه‌كانی گه‌لانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی بچووك و شوێنكه‌وته بۆ وڵاتانی بیانی و ئاسایش و پاراستنی په‌یوه‌ست بێت به چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه و له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بێت، ئه‌مه واتا هیچ سوودێكی بۆ گه‌له‌كه‌ی نابێت و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ململانێی بێ كۆتایی له نێوان ده‌وڵه‌تۆچكه‌كان، به‌ڕای من پێو‌یسته كورد مافی خۆیان له توركیا بستێنن، پێشتریش له ساڵی 2008 ئه‌مه‌م له كۆنگره‌ی كوردی سووریادا گوتووه، كاتێك بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی كرابووم، من تاكه عه‌ره‌بی سووریا بووم كه بانگهێشت كرابووم، باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان كرد و پێمگووتن، هه‌موویان كورد بوون، ئه‌وكات رابوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی روون و ئاشكرا هه‌بوو به‌ر له رووداوه‌كان، پێمگووتن: گه‌نجه سوورییه‌كان به‌ره‌و شۆڕشێكی دیموكراتی هه‌نگاو ده‌نێن، به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی دیموكراتی ده‌ڕۆن و دركیان به شكستی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كردووه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن كاریان بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كردووه و هه‌موو كاره‌كانیان بۆ یه‌كگرتوویی شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه هیچی له ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ده‌ستی ئه‌و هێزه‌وه‌یه كه هه‌ژموونی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه، پێمگووتن: به‌ڕای من و به گوێره‌ی تێڕوانینم بۆ كێشه‌ی كورد، كورد مافێكی مێژووییان هه‌یه و له بوونی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی، ناكرێت نكۆڵی له‌و مافه‌ی بكرێت، ئه‌مه هیچ مشت‌ومڕێك هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام دۆخه‌كه رێگه‌یان پێنادات ئێستا ببنه ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی، من ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، كه هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كتان بیر له‌و وڵاته بكه‌نه‌وه كه تێیدا ده‌ژین و دوای ئه‌وه‌ی حوكمیزاتی دێته ئاراوه و دواتر له رێگه‌ی هاوپه‌یمانییەتی و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنیش دێته ئاراوه و ئه‌وكات چاره‌سه‌رییه‌كان كراوه ده‌بن و دانوستانه‌كان له نێوانتان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، سه‌باره‌ت به ئێمه له سووریا، پێمگووتن: ئێستا ئێمه به ئاراسته‌ی گه‌ل و به ئاراسته‌ی دیموكراتییه‌ت هه‌نگاو ده‌نێین، چیتر به زمانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی قسه ناكه‌ین، قسه به ده‌وڵه‌تی ئازادییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین، ئه‌و ماوه‌یه وا بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ دیموكراتییه‌ت هه‌ڵبكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاسانكاریتان بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دواتر پرسی حوكمیزاتی و پرسی ئینتیقالی و تادوایی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و پێشنیازه زۆر گه‌وره بوو و بیرم دێته‌وه كە خه‌ڵكانێك ئاماده بوون، ئه‌وه‌نده له‌مێژ نییه ئێستاش زۆربه‌یان له ژیاندا ماون، نیمچه كۆده‌نگییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه دروستبوو، له‌وه‌ی كه جه‌نگ نامانگه‌یه‌نێته هیچ شتێك، واتا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه نه‌چنه ناو هیچ ململانێیه‌كی چه‌كداری و ئه‌گه‌ر چوونه ناو ململانێی چه‌كداری ئه‌وا ده‌دۆڕێن، به‌ڕای من تاكو ئه‌مڕۆش هه‌ر ده‌دۆڕێن، چونكه له بوونی ئه‌و هه‌موو وڵاتانه له‌ناو وڵات‌دا، وڵات ناتوانێت له روویان بوه‌ستێته‌وه و ده‌بێت تووندوتیژی به‌كاربهێندرێت،پێمگووتن: ئێوه له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بن به پرۆژه‌یه‌كی دیموكراتی، دواتر ئه‌مه ده‌رگاكه باشتر ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له سووریا به چاره‌سه‌رێكی دیموكراتییانه، له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب له سووریا هیچ ئاڵۆزییه‌كیان تێدا نه‌بوو، ته‌نیا له مێژووی رابردوودا نه‌بێت، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌میان هاتن و گووتیان: تۆ ده‌ته‌وێت له ئامانجی سه‌ركی به‌لاڕێماندا ببه‌یت، چونكه ناتوانین مافه‌كانمان به‌ده‌ستبهێنین، ته‌نیا له رێگه‌ی چه‌كه‌وه نه‌بێت، گووتیان: تۆ هه‌ڵمانده‌خه‌ڵه‌تێنیت، پێمگووتن: براكانم، من چه‌كتان لێ ناستێنم، ئه‌وه‌ی پێی خۆشه با شه‌ڕ بكات، به‌ڵام من رای خۆمتان پێ ده‌ڵێم، كە چ رێگەیەك باشە بۆ ئێمه و ئێوه، ئه‌وه‌یه بچینه ناو گفتوگۆیه‌كی دیموكراتییانه و كار له پێناو دیموكراسیدا بكه‌ین كه دان به مافی كه‌مینه‌كاندا بنێت، به‌ڕای من ئه‌وكات له سووریا هه‌موویان پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه‌یەیان ده‌كرد و ناكۆكییه‌ك له ئارادا نه‌بوو، ئه‌وكات هه‌موو توێژی سیاسی سووریا له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كورد بوون، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووش، به‌ر له شۆڕشی سووریا هه‌موو حزبه‌كان هه‌ڵوێستی روونیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بوو و هه‌ریه‌ك له دوو حزبه كوردییه‌كانیش هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و ره‌وتانه، یان ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی كه دوای شۆڕش هاته ئاراوه، یانیش راگه‌یاندنی دیمه‌شق، هه‌موو حزبه‌كان له‌گه‌ڵی بوون، له‌ناویان حزبی یه‌كێتی دیموكراتی "PYD" كه هاوسۆز بوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی، واتا ئه‌وه‌ی ساڵح مووسلیم له‌ناویدا بوو، جا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستیاری له‌لایه‌ن سوورییه‌كانه‌وه، با بڵێین سوورییه عه‌ره‌به‌كانه‌وه نه‌بوو به‌رانبه‌ر به دۆزی كورد، به‌ڵكو به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵی بوون، منیش كاتێك له ساڵی 2004 له راپه‌ڕینه‌كه‌ی كورد ته‌قه كرا، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ركه‌وتم و پێمگووتن: ئه‌م رژێمه به هیچ زمانێك تێناگات ته‌نیا به گوللـه نه‌بێت، چونكه خودی یاسای ئه‌و رژێمه گوللـه‌یه و داكۆكیم لێ‌كردن، له كاتی كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵه‌به‌جه به‌یاننامه‌یه‌كم ده‌ركرد، هیچ رۆشنبیرێكی عه‌ره‌ب به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ ئیدانه‌كردنی كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌رنه‌كرد ته‌نیا من نه‌بێت، من لێره ده‌مه‌وێت چی بگه‌یه‌نم بۆ ئه‌وه‌ی كورد بگه‌ڕێته‌وه، كه لێره له پێناو چاره‌سه‌ركردنی دۆزێكەوە قسه ده‌كه‌ین، من هیچ دۆزێكم نییه بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكیی لێ بكه‌م، من به‌رگری له دۆزی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ناكه‌م و ناشمه‌وێت بڵێم عه‌ره‌ب هه‌قه و كورد ناهه‌قه، هیچ گه‌لێك له هیچ گه‌لێكی دیكه هه‌قتر نییه به هیچ شتێك و هیچ مافێك، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت بڵێم: سوودی بۆمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر به پلانه‌كانماندا بچینه‌وه و سه‌یری بكه‌ین كه خۆمانین كێشه‌كان دروست ده‌كه‌ین له رێگه‌ی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ی هه‌ڵیده‌بژێرین، كه به‌سه‌رماندا نه‌سه‌پێندراوه، واتا هیچ گومانی تێدا نییه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حزبه كوردییه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستی من له سووریایه، به‌رانبه‌ر به شۆڕشی سووریا، كه ئه‌و شۆڕشه دوایین ده‌رفه‌ت بوو بۆ سوورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له زووڵم و سته‌مكاریی رزگاریان بێت، ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ی حزبه كوردییه‌كان هه‌ڵیانبژارد، سه‌ره‌تا هه‌ندێكیان دوودڵ بوون له‌وه‌ی بێنه ناو ئه‌و شۆڕشه و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ركابه‌ریان دروستكرد و دواتر داوای فیدڕاڵییه‌ت و مافی چاره‌ی خۆنووسینیان كرد، پاشان هه‌سه‌ده وا خۆی نیشان ده‌دات كه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی ده‌كات، دواتر خه‌ڵكانێك به ناوی شۆڕشگێڕانی دیكه ده‌رده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له‌یاسا ده‌رچوون، په‌یڕه‌وی هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌مارگیرییان كرد، له كاتێكدا خه‌ڵك بانگه‌شه‌ی بۆ یه‌ك گووتاری هه‌رێمایه‌تی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رژێمێكی ده‌مارگیرتر و ره‌گه‌زپه‌رستتر به‌رانبه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سووریا ده‌ربكه‌ن، واتا به‌رانبه‌ر كورد و عه‌ره‌ب، ئه‌مه هه‌ستیارییه‌كی زیاتری خوڵقاند، وای لێهات عه‌ره‌ب بڵێن: ئه‌مانه.... ئێمه ئێستا ده‌بینین رژێمی سووریا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبی یه‌كێتی دیموكراتی "PYD" رێكخستووه‌ته‌وه و چه‌كیان پێداوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له جه‌زیره داگیر بكه‌ن و شۆڕشگێڕان ده‌ربكه‌ن، ئه‌مه راستییه‌كه و دانی پێداندراوه، واتا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشتدا بكه، نه‌ك ته‌نیا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا بكه‌یت، ئایا سیاسه‌تی حزبه كوردییه‌كان ئه‌مڕۆ..... من كتێبێكی نوێم نووسیوه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه له ره‌فتاری حزبه سوورییه‌كان بگرم به حزبه عه‌ره‌بی و كوردییه‌كانیشه‌وه، ئایا كورد هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌كیان به‌خۆیاندا كردووەته‌وه؟! مه‌به‌ستم حزبه‌كانه، نه‌ك گه‌ل، به‌لای منه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان گه‌لێك و گه‌لێكی دیكه‌دا نییه، نه كورد و نه عه‌ره‌ب و هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ش، به‌ڵام ئه‌و حزبانه‌ی بڕیاریان گرته ده‌ست و سه‌ركردایه‌تی ململانێكانیان كرد
كوردستان24: تۆ باسی سووریا ده‌كه‌یت؟!
غه‌لیون: من باسی سووریا ده‌كه‌م و سه‌ركردایه‌تی ململانێكانیان كرد، ئایا ده‌كرێت پێداچوونه‌وه به خۆیاندا بكه‌ن و بڵێن: له كوێ هه‌ڵه‌مان كردووه؟! بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له سووریا پاڵپشتی عه‌ره‌ب بۆ مافه‌كانمان گه‌شه‌ی پێ بده‌ین!؟ له كاتێكدا وامان لێكردوون لێمان جیاببنه‌وه و ره‌تیشمان بكه‌نه‌وه.
كوردستان24: به‌ڵام دكتۆر پرسیاری من ئه‌وه بوو: لایه‌نی عه‌ره‌بی چۆن ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆزی كورد بكات؟ بۆ ئه‌وه‌ی له قاڵبی كێشه‌وه بگۆڕدرێت بۆ به‌شێك له چاره‌سه‌ری؟ لێره من گوێبیستی وێنا كردنه‌كه‌ت بۆ دیمه‌نه‌كه بووم، ئێستا باوه‌ڕم به قسه‌كانت هه‌یه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی و رێگریكردن له چوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ پاڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه و پێو‌یسته ته‌واوی ئازادییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا باوه ئه‌وه‌یه، سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بی ته‌نانه‌ت له ناوچه كوردییه‌كانیش، واتا زۆرێك له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی كوردن، به كورتی، چوونه ته‌وه‌ری دیكه‌شمان هه‌یه، ئه‌مڕۆ چۆن لایه‌نی عه‌ره‌بی ده‌توانێت دۆزی كورد له كێشه‌وه بگۆڕێت بۆ به‌شێك له چاره‌سه‌ری؟
غه‌لیون: واتا ئه‌سته‌مه به‌لای منه‌وه بڵێین: چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كورد هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت و چاره‌سه‌رییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بێت، چونكه كورد كێشه نییه، كێشه‌كه حزبه‌كان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانن، ئێمه ره‌خنه له گه‌ل ناگرین، ئێمه ره‌خنه له سیاسییه‌كان ده‌گرین، ئه‌و سیاسییانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن و پلان داده‌ڕێژن و هاوپه‌یمانییەتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه و په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی قووڵتر له‌ناو سووریا له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه‌شدا بگه‌ڕێنینه‌وه، پێو‌یسته هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه و دانوستان بكه‌ین و به‌خۆماندا بچینه‌وه، واتا ناكرێت ته‌نیا حزبه كوردییه‌كان یانیش حزبه عه‌ره‌بییه‌كان به‌خۆیاندا بچنه‌وه، به‌ڵكو پێو‌یسته هه‌موومان به‌خۆماندا بچینه‌وه و دانیش به‌وه‌دا بنێین كه هه‌ڵه‌مان به‌رانبه‌ر به یه‌كتر كردووه و بڵێین: چاره‌سه‌ر دانپێدانانه به مافه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی سووریایه‌كی یه‌كگرتوو، ئێستا هیچ تاكێكی سووری نكۆڵی له‌مه ناكات، له هه‌مان كاتیش‌دا پاڵپشتیكردن له كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی سووری یه‌كگرتوو و دووباره بوونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی ته‌واو.
كوردستان24: كه‌واته تۆ له‌گه‌ڵ پاڵپشتیكردنی دانووستانی له‌گه‌ڵ دانپێدانانی به‌وه‌ی كه هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر یه‌كتر هه‌ن، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی جۆرێك له دادپه‌روه‌ری، ئه‌گه‌ر ده‌ربڕینه‌كه‌م ته‌واو بێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گۆڕینی بابه‌ته‌كه بۆ راشكاوی بوون و خاكیبوون و حاڵه‌تێك له دیموكراتیه‌تێكی ته‌واو؟!
غه‌لیون: هه‌روه‌ها ناشكرێت بگه‌ینه هیچ لێكتێگه‌یشتنێكی كوردی – عه‌ره‌بی له سووریا، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له بڕیاری سیاسی‌دا به‌شدارن، خۆیان له ئه‌جێندای بیانی جیانه‌كه‌نه‌وه و خۆیان له پرۆژه‌ی جوداخوازی بیانی دوور نه‌گرن یان ده‌بێت ئێمه بمانه‌وێت وه‌كو گه‌لی سووریا به‌یه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا مامه‌ڵه بكه‌ین و كه‌س درۆ له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌كات، یانیش ده‌بێت به‌و شێوه‌یه كار بكه‌م و ده‌مه‌وێت پاڵپشتیم لێ بكه‌یت، تاكو دواتر له پشته‌وه خه‌نجه‌رت لێ بوه‌شێنم.
كوردستان24: به‌ڵام ئه‌مه له پێشینه‌ی گه‌لێك لایه‌ندا هه‌یه؟!
غه‌لیون: ئه‌مه راسته، بۆیه منیش ده‌مه‌وێت بڵێم: پێو‌یسته بەڕوونی و راشكاویی له نێوان هێزه سیاسییه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كاندا هه‌بێت به‌رانبه‌ر بە ئه‌وانه‌ی كه زیانیان به كورد و عه‌ره‌ب گه‌یاندووه.
كوردستان24: بەڵێ، واتا دكتۆر، به راشكاوانه واتا هه‌ندێك لایه‌ن به‌رهه‌ڵستی كورد ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه وه‌لائیان بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو یانیش سه‌ركرده‌یه‌كی دیاریكراو هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وانیش وێنه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاریكراو به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، واتا بۆ رزگاربوون له هه‌ژموون و وه‌لائییه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه رێگه نه‌ده‌ن ببنه ئاڵای ده‌ستی كه‌سانی دیكه و چه‌كی به‌كرێگیراوی ژێر فه‌رمانی لایه‌نه‌كانی دیكه
غه‌لیون: ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ باوه‌ڕبوونمان به‌وه‌ی كه سووریا وڵاتێكه، مافی ژیانی هه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه دووباره به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه دابمه‌زرێندرێته‌وه، كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو رۆڵه‌كانی بێت
كوردستان24: به‌ڵێ، دكتۆر، كورد له عێراق و سووریا مێژوویه‌كی تاڵیان به‌سه‌ربردووه، له عێراق رژێمه یه‌ك لەدوای یه‌كه‌كان كرده‌ی سه‌ربازی و كیمیاباران و وه‌ك ئه‌وه‌ی زاندراوه جینۆسایدكردنی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ك جه‌نابیشت پێش ئێستا ئاماژه‌ت پێدا تۆ له یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌و بیرمه‌ند و رووناكبیره عه‌ره‌بانه بوویت كه ئیدانه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجەتان كرد، هه‌روه‌ها له سووریاش لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه هه‌بوو و كورد به‌بێ ناسنامه كۆت و به‌ند كرابوون، ئێستا چۆن ده‌تواندرێت ئه‌م قۆناغه تێبپه‌ڕێندرێت و مافه‌كانی كورد بدرێت و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ریان بڕه‌وێندرێنه‌وه، واتا نه‌هێشتنی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی كه جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی پێشتر تێیدابوون؟ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌سی كورد پرسیارت لێ بكه‌ن و تۆش پێیان بڵێیت ئێستا دیموكراسی هه‌یه و ته‌نیا چاوه‌ڕێ بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و شتانه لاده‌بردرێن كه ئاماژه به جیاوازی نێوانمان ده‌كه‌ن له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، چۆن ده‌تواندرێت به‌م گووتانه ئه‌و ترس و نیگه‌رانییه بڕه‌وێندرێنه‌وه؟
غه‌لیون: ئه‌و ترسه به‌شێكی گه‌وره‌یه له كێشه‌كه، نه‌ك هه‌مووی، بەڵكو به‌شێكی زۆری دروستكراوه بۆ هه‌قدان به ره‌فتاری به‌رانبه‌ر له هه‌مان شێواز، ناكرێت من بڵێم: من متمانه‌م به ئێوه نییه، چونكه ده‌مه‌وێت ببمه هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه، واتا هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و به‌یه‌كه‌وه نیشتمانێكی نوێ بوونیاد ده‌نێین، ئه‌گه‌ر من متمانه‌م به‌وان نه‌بێت و نه‌توانم له‌گه‌ڵیان هه‌ڵبكه‌م، چۆن ده‌توانم مافه‌كانم به‌ده‌ست بهێنم! واتا مه‌به‌ستم ئامانج له گفتوگۆ چییه؟ ئامانجی ده‌سته‌به‌ری شه‌راكه‌ت و ده‌سته‌به‌ری هاوبه‌شه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری و یاسایی بوونیات ده‌ندرێت، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت هه‌میشه بیر له داهاتوو بكه‌مه‌وه و به‌هێز بم، ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ رابردوو و سه‌یری هۆكاری ئه‌و سته‌مكارییانه بكه‌م، چونكه هه‌مووان رووبه‌ڕووی سته‌مكاری بوونه‌ته‌وه، بۆچی؟ ئه‌ی عه‌ره‌بیش سته‌مكارییان به‌رانبه‌ر نه‌كراوه؟
كوردستان24: به‌ڵام دكتۆر، كورد ته‌نانه‌ت ناوه كوردییه‌كانیشیان لێ قه‌ده‌غه كرابوون، واتا له هه‌ندێك ناوچه، بیرم دێته‌وه كاتێك ناوی كچه‌كه‌م كرده هیڤرۆن رێگرییان لێ كردم، ئه‌مه له دیمه‌شق بوو، واتا پێیان گووتم: تۆ ئه‌م ناوه‌ت له كوێ هێناوه؟
غه‌لیون: من له‌گه‌ڵتم ئه‌مه سه‌رده‌مێك بوو هه‌موو گه‌لێك پێیدا تێده‌په‌ڕێت، له ئه‌ڵمانیای گه‌وره، واتا مه‌به‌ستم گه‌لێكی گه‌وره‌ی وه‌ك گه‌لێكی رۆشنبیر و فه‌لسه‌فی وه‌ك ئه‌ڵمانیاش به سه‌رده‌می نازییه‌كاندا گووزه‌ریان كردووه، ئێستا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌ر كارێك بكرێت، شتێكی باش نییه پێیان بڵێیت من متمانه‌م به ئێوه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مانێك هێتله‌ر له ئه‌ڵمانیا سه‌ری هه‌ڵدابوو و هێتله‌ر كه‌سێكی سته‌مكار بوو.
كوردستان24: واتا نابێت ئه‌و حوكمانه به‌سه‌ر هه‌موویدا بگشتێنین؟
غه‌لیون: نابێت به‌رده‌وام بڵێین هێتله‌ر ئێمه‌ی كوشتوبڕ كردووه، باشه تێگه‌یشتم، ئێوه‌ی كوشت و بڕ كردووه و هه‌موو خه‌ڵكیشی كوشتووه، هه‌موو خه‌ڵك به ئه‌ڵمانییه‌كانیشه‌وه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه هیتله‌ر تاوانبار بوو، به‌هه‌مان شێوه هه‌موو خه‌ڵكی سووریا به‌ر له شۆڕش نه‌ك ئێستا، له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كورد بوون و هه‌میشه ئیدانه‌ی پێنه‌دانی ره‌گه‌زنامه‌یان به كورد ده‌كرد، سه‌دان به‌یاننامه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ركران، واتا گه‌ل هه‌مووی، هیچ ئاسنگه‌رێك یان دارتاش یانیش قوتابییه‌كی سووریت بینیوه بڵێت: من له دژی مافه‌كانی گه‌لی كوردم؟! ئه‌مانه بابه‌تی په‌یوه‌ستن به هێزی سیاسی، چ ئۆپۆزسیۆن یانیش ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌و رژێمه‌ی تاوانی ده‌رهه‌ق به كورد ئه‌نجامداوه، هه‌مان ئه‌و رژێمه‌یه كه تاوانی به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌ب و هه‌موو سوورییه‌كانیش كردووه، واتا رژێمی سووریا هه‌ر له سه‌رده‌می حافز ئه‌سه‌ده‌وه تاكو ئێستا ته‌نیا تاوانی ده‌رهه‌ق به كورد كردووه؟
كوردستان24: نا نه‌خێر، به‌ڵام ئێمه ئێستا باسی عێراقیش ده‌كه‌ین، كه به چه‌كی كیمیایی له كوردی داوه.
غه‌لیون: به‌ڵێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵم كه سته‌میان به‌رانبه‌ر كراوه، به‌ڵام چیرۆكه‌كه كۆتایی هاتووه و دانوستان و گفتوگۆ هاتە ئاراوه و به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی حوكمیزاتییان وه‌رگرت، ئه‌وان تاكه پێكهاته‌ن كه به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه حوكمیزاتییان وه‌رگرتووه له عێراق، نه له توركیا ئه‌و مافه‌یان وه‌رگرتووه و نه له ئێرانیش، ئه‌وان گه‌شه‌یان به‌و (حوكمیزاتیه)دا كردیان به نموونه‌یه‌ك و ته‌واو، چیتر!! واتا بمانه‌وێت بازرگانی پێوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین و بڵێین كورد مافی خۆیه‌تی و با به‌شێكی سووریا ببه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام له عێراق سته‌مكاری به‌رانبه‌ریان كردووه، ئه‌مه هیچ مانایه‌كی نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مانای هه‌یه ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی خه‌ڵكی سووریا ده‌مانه‌وێت، یان بڵێین: وه‌ڵڵا كاتی خۆی توركه‌كان سته‌میان له ئێمه كردووه و جه‌مال پاشا ئێمه‌ی كوشتوه، ئه‌مه راسته، به‌ڵام ئێستا ماوه‌ی 100 ساڵه تۆ وڵاتێكت هه‌یه و ناوی (كۆماره) ده‌فه‌رموو تۆش كۆنتڕۆڵی كاروباری ده‌وڵه‌تی خۆت بكه.
كوردستان24: به‌ڵام دكتۆر، زۆرجار ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه سته‌مكارییانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، وایان له كورد كردووه، هه‌ست به ئینتیما نه‌كات نه بۆ عێراق و نه بۆ سووریا و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی دیكه‌ش، واتا ئێستا ده‌ته‌وێت كورد تۆمه‌تبار بكه‌یت؟ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و حوكمه بده‌یت، پێو‌یسته له لایه‌نی به‌رانبه‌ریش تێبگه‌یت، باشه زانیمان پڕۆژه‌ی كورد سه‌ربه‌خۆییه، ئایا به‌جددی بیرمان له‌وه كردووەته‌وه "مه‌به‌ستم نووخبه‌یه"، ئایا بیرمان له‌وه كردووەته‌وه كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر لێدان و سته‌مكاریدا بووه!؟ ته‌نانه‌ت دوای شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بیش هه‌ڵمه‌تێكی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه ده‌ستیپێكردووه، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن
غه‌لیون: هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و گشتاندنه هه‌مووی هه‌ڵه‌یه، به‌م رێگایانه هیچ چاره‌سه‌رێك نادۆزینه‌وه، ئه‌گه‌ر بڵێن عه‌ره‌ب ئه‌و كاره‌ی كردووه.
كوردستان24: من نه‌مگوتووه عه‌ره‌ب، من ده‌ڵێم: رووداوه سیاسییه‌كان هه‌موان به‌ره‌و هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانه‌ی جیاوازی به‌رانبه‌ر یه‌كتر ده‌بات و بابه‌ته‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
غه‌لیون: لێره شتێك هه‌یه به‌ناوی هێزی سیاسی و بژارده‌ی سیاسی، وه‌كو گووتمان ئه‌مڕۆ ده‌كرێت كه‌سێك بڵێت: من نامه‌وێت له سووریا بژیم، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مكار فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، ده‌شكرێت من بڵێم: ئه‌م سته‌مكارانه له رژێمێكی دیاریكراوه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، كه له سه‌رده‌مانێكی دیاریكراو سه‌ریهه‌ڵداوه و خاوه‌ن ئایدۆلۆژیای جیاوازه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه، پێو‌یسته له پێناو گه‌لی سووریا له دژی بجه‌نگم، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان وه‌كو من بحه‌سێنه‌وه و منیش بحه‌سێمه‌وه.
كوردستان24: به‌ڵام دكتۆر وادیاره ئه‌م بابه‌ته له عه‌قڵییه‌تی به‌كۆمه‌ڵیشدا چه‌سپاوه، ئێستا زۆرێك داكۆكی له بیرۆكه‌ی ئوممه‌ی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو ده‌كه‌نه‌وه، حیسابی سنوور ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابی پاكتاوكردنی مرۆڤ و كه‌رامه‌ته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی بێت
غه‌لیون: چیرۆكی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو كۆتایی هاتووه، ئه‌وه كێیه ئه‌مڕۆ ئوممه‌ی عه‌ره‌بیی ده‌وێت!؟ به‌داخه‌وه بیرۆكه‌ی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی كولتووری و رۆشنبیرییه، هیچ كه‌سێك كولتووری میسر یان كولتووری سووریا یانیش كولتووری یه‌مه‌ن ناگۆڕێت، ئه‌وان هه‌ر به عه‌ره‌ب و موسڵمان ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه چیرۆكی چوارچێوه‌ی جیوپۆله‌تیكییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی بێگانه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، دواتریش چ كه‌سێكی سووری بیر له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كاته‌وه و بیر له كورد نا‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها كێ ره‌تی ده‌كاته‌وه.
كوردستان24: به‌ڵام تاكو ئێستاش زۆرێك سوورن له‌سه‌ر ناوهێنانی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا
غه‌لیون: كۆماری عه‌ره‌بی سووریا به‌شێكه له‌و كولتووره‌ی ئێمه باسی لێوه ده‌كه‌ین، ئه‌و به‌شێكه له‌و رژێمه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، وه‌كو چۆن ئێستا بیری نه‌ته‌وه‌یی كۆنتڕۆڵی بزووتنه‌وه‌ی كوردی كردووه.
كوردستان24: واتا تۆ هیچ كێشه‌یه‌كت نییه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی كۆماری سووریا؟
غه‌لیون: نه‌خێر، هیچ كێشه‌یه‌كم نییه، ئه‌م ناوانه هه‌موویان هێندراون، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه چی وا ده‌كات سازانی میللی بێته ئاراوه و گه‌لی سووریا له‌سه‌ر چی سازان ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌م بنه‌مایه رازی نه‌بین، ئه‌و كات من رای خۆم به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنم، كه‌واته ناوی بنێین چی؟! كاتی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك براده‌ری كورد دانیشتم گووتم: با ناوی سووریا بنێین كۆماری كوردی، هیچ كێشه‌یه‌كم له‌وه‌دا نییه، ناو هیچ گرنگ نییه، ناوی بنێن كۆماری كوردی، من ده‌مه‌وێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ژێر چه‌تری ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ژیت، خاوه‌ن مافه‌كانیان بن، نه‌ك ته‌نیا مافی سیاسی، به‌ڵكو سیاسی و ماددی، واتا ژیانێكی باش بژین و ده‌رفه‌تی كاریان هه‌بێت گره‌نتی له‌ده‌ستنه‌دانی رۆڵه‌كانیان بكرێت و ده‌سته‌به‌ری مافی فێربوون بۆ منداڵه‌كانیان بكرێت و تا دوایی، ئه‌مه‌یه كه پێو‌یسته بیری لێ بكه‌ینه‌وه.
كوردستان24: من بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ بچینه دۆسیه‌یه‌كی دیكه، ئه‌وه‌ت به‌بیر ده‌هێنمه‌وه كه یه‌كێك له كتێبه‌كانتم خوێندووەته‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناسنامه سه‌ره‌تاییه‌كان ناسنامه به‌گژیه‌كداچووه‌كان له بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی به كۆمه‌ڵدا ده‌بێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون و ته‌واوكاری ماف بوونیات ده‌ندرێت، جه‌نابت سه‌ردانی هه‌ولێرت كردووە و چاوت به سه‌رۆكی هه‌رێم و حزبه كوردییه‌كان كه‌وت، وه‌كو دیدگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری چۆنت بینی و چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و واقعه ده‌كه‌یت كه ئێستا خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن؟ خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌مه چییه؟
غه‌لیون: به‌ڵێ، له راستیدا من زانیاری زۆرم نییه، كاری ئێمه شۆڕشی سووریایه له به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی له زۆرێك له وڵاتان رووده‌دات، به‌ڵام من زۆر به‌رز ده‌نرخێنم و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ش له‌بیر ناكه‌م، كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێمان كرا له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، سه‌رۆكی كوردستان، گومانی تێدا نییه كه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیان كردین، هه‌روه‌ها پێشوازی ئه‌وه‌شیان ده‌كرد كه ده‌یانه‌وێت هاوكاری كوردی سووریا بكه‌ن، واتا هه‌ڵوێستێكی زۆر جددیان هه‌بوو بۆ ئه‌مه و ئاماده‌بوون كارلێك له‌گه‌ڵ شۆڕشی سووریا بكه‌ن، كارلێك له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشی سووریا بكه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌و شێوه‌یه نه‌بوون كه كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م چاره‌سه‌رییه‌كان و سه‌قفی داواكاریه‌كانیان بۆ ئاستێكی به‌رز، به‌رز بكه‌نه‌وه، واتا كاتێك تۆ له ده‌ستپێكی شۆڕش و ده‌ستپێكی ململانێیه‌كی تووندوتیژ پێشنیازێك ده‌كه‌یت دیاره كه تۆ چیت هه‌یه، ئه‌مڕۆ كه ململانێت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌یدا هه‌یه دیاره له‌سه‌ر چییه، رۆژانه پێشنیاز ده‌كه‌یت كه ئێمه له‌گه‌ڵتان هه‌ڵناكه‌ین، ته‌نیا به‌وه نه‌بێت كه ناوی وڵات بگۆڕن، ئێ براكه‌م خۆ نه تۆ به‌ته‌نیایت و نه منیش به ته‌نیام، ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی شۆڕش بڵێم: ئێمه نامانه‌وێت ناوی بنێین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی، ده‌مانه‌وێت ناوی بنێین ده‌وڵه‌تی سووریا، ئێمه له بری ئه‌وه‌ی یه‌كبخه‌ین، گه‌ل پارچه ده‌كه‌ین، ئه‌وكات عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن له ژێر سازش و فشاره كوردییه‌كان ئه‌و ناوه‌یان لێناوه، یانیش كه داوای فیدڕاڵییه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ر شتێك كاتی سیاسی خۆی ده‌وێت، چونكه ئه‌وكات تۆ به‌هانه‌یه‌ك ده‌ده‌یته ده‌ست رژێم له دژی خۆت و پێت دەڵێت: ده‌ته‌وێت سووریا پارچه بكه‌یت، هه‌موو سیاسییه‌ك كه نه‌زانێت كاتی گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشان بكات كه پێشنیازه‌كه‌ی تێیدا ده‌خاته‌ڕوو، مانای وایه ئه‌و كه‌سێكی سیاسی نییه
كوردستان24: به‌ڵام دكتۆر، به له‌به‌رچاوگرتنی گووته‌كانت، سه‌یركه، مامه‌ڵه‌ی كورد له‌گه‌ڵ رژێمه یه‌ك لەدوای یه‌كه‌كان، هه‌میشه ئه‌وان به‌شێك بوون له سته‌م، چ له سووریا، یان توركیا، یاخود عێراق و ته‌نانه‌ت له ئێرانیش.. به‌ڵام ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای شیرازه‌ی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش بووه، به‌ڵام رژێمه‌كان بنه‌مای ده‌مكوتكاری و جیاكاری و په‌راوێزخستنی كوردیان په‌یڕه‌و كردووه
غه‌لیون: كامه رژێم؟ رژێمێكی دیاریكراو هه‌یه؟ میسر ته‌ماعی بۆ كورد نییه، سعوودییه ته‌ماعی به كورد نییه.
كوردستان24: من گووتم توركیا، عێراق، سووریا و ئێران.
غه‌لیون: تێگه‌یشتم، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، له‌لایه‌ك سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی داخراو له‌و وڵاتانه‌ی باستكرد كێشه‌كه‌ی دروستكردووه، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه من ئه‌وه‌م گوتووه، ئه‌وانه كورد نین كه كێشه‌یان دروستكردووه، واتا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی داخراو له توركیاوه بۆ سووریا و دواتر ده‌ستاوده‌ستكردنی.
كوردستان24: كه‌واته ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ كورد بكردبایه باشتر نه‌ده‌بوو و ئاشته‌وایی زیاتری به‌دواوه نه‌ده‌بوو؟
غه‌لیون: به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یه كه به‌ر له شۆڕش و دوای شۆڕشیش داوامان له هێزی دیموكراتی و شۆڕش كردووه، كێ بوو ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی رژێم گرت؟! رژێم به‌و رێككارانه هیچ بنكه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ریی نه‌بوو، تۆ له دیمه‌شق ده‌ژیت، هیچ كه‌سێك هه‌بوو جیاكاری له نێوان كورد و عه‌ره‌ب بكات؟! پێوه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لان بریتییه له ژن و ژنخوازی نێوانیان، به‌ڵام هه‌ر گه‌لێك گه‌لێكی ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وكات ژنوژنخوازیش روونادات، ئه‌وكات كێشه‌ی خزمایه‌تی ده‌بێته كێشه‌یه‌كی سه‌خت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هیچ هه‌ستێكی نه‌رێنی لای گه‌ل نه‌بوو كه كورد بكاته ئامانج، ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هاتووه‌ته ئاراوه، كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، پێو‌یسته ئێمه‌ش سه‌یر بكه‌ین ئاخۆ كوردیش وه‌كو ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه.
كوردستان24: ئه‌مه‌یه پرسیاری داواكراو، وه‌كو گه‌لان، نه‌ك وه‌كو رژێمه‌كان، له گه‌لی عه‌ره‌بی و له گه‌لی كورد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شیرازه‌ی هاوبه‌ش و هاوكاری هاوبه‌ش و بوونیادنانی ئایینده‌یه‌كی هاوبه‌ش.
غه‌لیون: سه‌ره‌تا پێو‌یسته ده‌سه‌ڵات گه‌ل له ژێر ده‌ستی هێزی داگیركا‌ر بهێنێته ده‌ره‌وه، واتا كه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن تاقمه‌كانی ده‌سه‌ڵات و جارێكی دیكه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیموكراتی و هاوبه‌شی و رێزگرتن له ناسنامه دابمه‌زرێننه‌وه.
كوردستان24: ئێمه وه‌ك گه‌لان باس ده‌كه‌ین.
غه‌لیون: به‌ڵێ مه‌به‌ستم گه‌له‌كانن، پێو‌یسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی بوونیات بنێین،
كوردستان24: واتا چۆن؟!
غه‌لیون: واتا ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه و پێو‌یسته ئاماژه‌ی پێ بده‌ین، جیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان كه بۆ هه‌مووان یه‌كسانه، وه‌كو: من ئازادیم هه‌یه و من مافم هه‌یه و به‌مشێوه‌یه، هه‌روه‌ها له نێوان ناسنامه جۆراوجۆره‌كاندا، به‌وه‌ی كه پێو‌یسته ناسنامه جیاوازه‌كان قبووڵ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌م، نابێت به كه‌متر له ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی بیر له ناسنامه‌ی كوردی بكه‌مه‌وه.
كوردستان24: یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه؟
غه‌لیون: ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت به‌رگری له ناسنامه‌كه‌ت بكه‌یت و پارێزگاری لێ بكه‌یت، ده‌بێت پارێزگاری له ناسنامه‌ی به‌رامبه‌ریشت بكه‌یت و به‌رگری لێ بكه‌یت، واتا مه‌به‌ستم نابێت هه‌میشه باس له نه‌ته‌وه‌ی خۆت بكه‌یت، نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ش هەیە، زۆر وڵات هه‌یە نه‌ته‌وه‌ی جیاوازیان تێدایه، كه‌واته رێز له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌گریت و قسه‌ی ناشیرنی پێ ناڵێیت، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بیش رێز له نه‌ته‌وه‌ی تۆ بگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت: نه‌ته‌وه‌ی ئێوه له بنه‌ڕه‌تدا لادێیین، ئێوه هیچ ره‌چه‌ڵه‌كێكتان نییه و ئێوه ئاوا و ئاوان، ئه‌مه چۆن ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان لایه‌نه‌كان دروست ده‌كات
كوردستان24: هه‌روه‌ها دكتۆر بۆ ئه‌وه‌ی راشكاو بین، بۆ كوردیش ناوی بوه‌یجی، جووداخواز، بێباوه‌ڕ و لادێیی پێگووتراوه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له رۆشنبیرانی شۆڕشی سووریاش ویستی ره‌چه‌ڵه‌كی كورد بسڕێته‌وه بۆ عه‌ره‌ب گه‌ڕاندییه‌وه، واتا هه‌ندێك زیاده‌ڕه‌وی هه‌یه.
غه‌لیون: ئه‌م كارانه ره‌فتاری تاكه‌كه‌سین، ناكرێت تۆ مێژوو شرۆڤه بكه‌یت و سه‌ركردایه‌تی مێژوو بكه‌یت و مێژوو له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌سێكی شێت بگۆڕیت، هه‌ر به‌ڕاستی كه‌سانی شێت هه‌یە، له كورد و عه‌ره‌بیش كه‌سانی شێت هه‌یە، ئێمه گریمانه‌ی ئه‌وه ناكه‌ین كه ره‌چه‌ڵه‌كی كورد عه‌ره‌به، دواتر چی؟! واتا ئه‌مڕۆ ئه‌وان كوردن، من چ په‌یوه‌ندییه‌كم به ره‌چه‌ڵه‌كییانه‌وه هه‌یه، من چووزانم ره‌چه‌ڵه‌كی من چییه، ده‌كرێت هه‌موومان عوسمانی بین له تێكه‌ڵییه‌كی تورك و عه‌ره‌ب و كورد و ئه‌وانه بین، كۆمه‌ڵگەكانمان به‌و شێوه‌یه بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه به عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ین، بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌داین ناسنامه‌كه‌مان عه‌ره‌بییه، یاخود ئێمه یان كورد، ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ده‌كات، ئێستا كولتووری كوردییه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌قامگیر بێت، پێو‌یسته رێز له ناسنامه‌ی هه‌مووان بگریت، ئێمه‌ی رۆشنبیرانیش ده‌بێت جیاكاری له نێوان ناسنامه‌ی كولتووریدا بكه‌ین، ته‌نانه‌ت رێز له كۆمه‌ڵه و گرووپه بچووكه‌كانیش ده‌گرێت، بۆ نموونه شیوعییه‌كان و كلدانه‌كان پێكهاته‌ی بچووكن له وڵاته‌كانمان بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام پێو‌یسته بۆ ناسنامه‌ی ئه‌وانیش هه‌مان رێزگرتن هه‌بێت كه بۆ ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی هه‌یه، كه گوومانی تێدا نییه له‌وه‌ی كه عه‌ره‌ب زۆرینه‌یه، بۆیه ناكرێت به‌رگری له ناسنامه‌یه‌كی كولتووری بكه‌ین، واتا ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، له دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه به‌و تۆمه‌ته‌ی كه ئێوه خۆپه‌رستن.
كوردستان24: به‌ڵێ، له میانه‌ی به‌دواداچوونم بۆ دۆخی كورد له عێراق، ده‌مه‌وێت ئاماژه به هه‌ندێك خاڵ بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بیانكه‌ین به بنه‌مایه‌ك بۆ وێناكردن، له ماوه‌ی جه‌نگی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له دژی كورد، چونكه كوردیش له عێراق چه‌كی هه‌ڵگرتبوو، وێڕای سته‌مكارییه‌كان، به‌ڵام هیچ كرده‌یه‌كی تووندوتیژی یان كرده‌یه‌كی چه‌كداری له‌ناو ناوه‌نده‌كانی سڤیل له عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نی كوردییه‌وه تۆمارنه‌كراوه، ئه‌مه‌ش وایكرد ململانێی چه‌كداری له نێوان هه‌ردوولا كه‌متر ببێته‌وه، واتا كورده‌كان هیچ كاتێك لایه‌نێكی سڤیلی نه‌كردووه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها هیچ كوردێك له ناوچه كوردییه‌كان رووبه‌ڕووی عه‌ره‌بێك نه‌بووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌به، راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991ـیش و دوای شه‌ڕی كوه‌یت، سووپای عێراق هه‌موو ناوچه كوردییه‌كانیان راده‌ستی كورد كرده‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌وه هه‌مان ئه‌و سووپایه بوو كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌رهه‌ق به كورد به‌شداربوو، له كۆمه‌ڵكوژی و هه‌ڵه‌بجه و تاوانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ئه‌وانی دیكه، ته‌نیا سه‌ربازێكی عێراقیشیان نه‌كوشت، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان پێدا كه هه‌ر سه‌ربازێك بیه‌وێت له ناوچه كوردییه‌كان بمێنن، ئه‌وا ده‌توانن و له‌وه‌دا ئازادن، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆی ئه‌وا ئازاده، هه‌روه‌ها له شه‌ڕی ناوخۆییش له عێراق له دوای ساڵی 2003 كوردستان باشترین په‌ناگه بوو بۆ هاووڵاتییانی عێراقی، ئه‌مه‌ش به گه‌واهیدانی ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌به‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌بی عێراقی و عه‌ره‌بی غه‌یره عێراقیش، تاكو ئه‌و ئاسته‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان له هه‌ولێر گه‌یشته نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س، واتا رێژه‌كه‌ی نزیك بوو له نیوه‌ی رێژه‌ی دانیشتووان و هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك تۆمارنه‌كرا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ینه چه‌قی ته‌وه‌ره‌كان، ئایا به‌ڕای تۆ ناتواندرێت په‌یوه‌ندی نوێ له نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵانه بوونیادبندرێن؟
غه‌لیون: ده‌كرێت له‌سه‌ریان بوونیاد بندرێت.. واتا ئه‌مه بۆ كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ هێزی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كێیه رێكی ده‌خات، واتا هیچ گه‌لێك گه‌لێكی دیكه ناكوژێت، ته‌نانه‌ت شێتیش ئه‌و كاره ناكات.
كوردستان24: واتا ئیداره‌ی سیاسی؟
غه‌لیون: ئیداره‌ی سیاسی ئاراسته ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا له سووریا گه‌لی سووریا ده‌كوژێت كێیه؟ ئه‌وان هه‌واڵگری و ئه‌و تۆڕانه‌ن كه سه‌ر به لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن، هه‌مان شت به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌وه‌دا نییه ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقی بكه‌ن له كاتێكدا ئه‌وان به‌شێكن له‌و وڵاته و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كه و دانووستان به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا دیمانه‌شیان له به‌غدا له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بوو، به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه كه پشكی خۆیان وه‌رگرن و مافه‌كانیان له ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌رگرن، به‌ڵام هیچ دوژمنكارییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نه‌بێت.
كوردستان24: ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان، نه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج و نه كۆچ به سڤیل ده‌كه‌ن و نه ئازاری كه‌سێك ده‌ده‌ن كه په‌نایان بۆ ده‌بات، بۆ نموونه ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵانه په‌یوه‌ندی دروست بكرێت، چونكه تۆ له سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌كه‌ت ئاماژه‌ت پێدا.
غه‌لیون: ئه‌وه‌یه كه ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م، كاتێك له‌سه‌ره‌تاش گووتم: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر هێزی سیاسی هه‌ستی دژایه‌تی لای گه‌ل چالاك نه‌كات، هیچ هۆكارێك نابێت كه گه‌لان یه‌كتر بكوژن، به‌ڵكو ژن و ژنخوازی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن.
كوردستان24: ئه‌ی دوای شكستی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی كورد، جێگره‌وه‌ی ره‌وا به‌ڕای تۆ چییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد ؟
غه‌لیون: پرۆژه‌كه له‌چوارچێوه‌ی گشتیدایه بۆ ئه‌مڕۆی سووریا، كه باسی لێوه ده‌كه‌ن.
كوردستان24: من به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی كورد ده‌كه‌م.
غه‌لیون: ئه‌مڕۆ كه ئێمه باسی سووریا ده‌كه‌ین، پێو‌یسته ده‌وڵه‌تێكی هاووڵاتیبوون هه‌بێت، نه نه‌ته‌وه‌یی و نه سه‌ركوتكاری عه‌شایه‌ریش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون یه‌كه‌م شت یه‌كسانی له نێوان ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌كات و ده‌وڵه‌تی یاساش یه‌كسانی له نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كاندا ده‌كات، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی نه‌ته‌وه، ره‌گه‌ز و تادوایی ته‌واو، ئێستا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت مافی كه‌مینه‌كانیش هه‌یه، واتا مافی كه‌مینه‌كانیش ده‌سته‌به‌ر كراوه، له سووریا كورد كه‌مینه‌یه، كه‌مینه به واتای كه‌مكردنه‌وه نا، به‌ڵكو كه‌مینه به واتای ژماره جاڕنامه‌یه‌كی ئه‌ورووپی هه‌یه.
كوردستان24: كورد دووه‌م پێكهاته‌ی گه‌وره‌یه له سووریا.
غه‌لیون: جاڕنامه‌یه‌كی ئه‌ورووپی هه‌یه بۆ داكۆكیكردن له مافی كه‌مینه‌كان، ئه‌مه هیچی تێدا نییه، واتا ده‌وڵه‌تی دیموكراتیی تێدایه و ئه‌و شته وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌میانه‌ی لێكتێگه‌یشتن هاته ئاراوه، كه كورد به‌شێكن له شیرازه‌ی نیشتمانی، پێو‌یسته حیسابیان بۆ بكرێت و ئه‌وان به‌مشێوه‌یه‌ن، ئه‌وكات دانووستان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه پێو‌یسته بیبه‌خشێت و ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت ئیداره‌ی كوردی له ناوچه كوردییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ببات، ده‌كرێت له ئایینده‌دا فراوانتر بكرێت، ده‌كرێت زیاتر بكرێت.
كوردستان24: ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ت لێ ده‌كه‌م.
غه‌لیون: هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كورد دۆخی خۆیان له توركیا و ئێران به‌ره‌و پێش ببه‌ن وه‌ك له عێراق، ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌وكات ده‌وڵه‌تێكی كوردیش دابمه‌زرێت، ئه‌م مێژووه هیچ كه‌سێك ناتوانێت گه‌مارۆی بدات و بیر له‌وه بكاته‌وه و بڵێت: ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێنم، چونكه ئه‌وكات ده‌كرێت كه سه‌رۆكی خۆت له دیوارێك بده‌یت، پێو‌یسته بڵێیت: بیر له‌و پرۆژه‌یه بكه‌ره‌وه به درێژایی مێژوو و به به‌رده‌وامی هه‌نگاوه‌كانه‌وه، ئێستا گرنگترین شت چییه بۆ كورد؟ هه‌نگاوی یه‌كه‌م چییه؟ قۆناغی دووه‌م چییه ئه‌گه‌ر حوكمیزاتیمان له ئێران و توركیا وه‌رگرت؟ ئه‌مه‌ش ده‌بێته بازێكی گه‌وره بۆ دۆزی كورد، چی باشه كه دواتر بیكه‌ین؟ نابێت هه‌ر له ئێستاوه بڵێم: له دژی هه‌موو ئه‌مانه‌م و ده‌مه‌وێت شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بكه‌م و هیچ چاره‌یه‌ك نییه جگه له چه‌ك.
كوردستان24: ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی نووخبه (ده‌سته‌بژێر)ی عه‌ره‌بی و كوردی پرسیارت لێ بكه‌م، له تێپه‌ڕاندنی ئه‌ده‌بی كلاسیكی، به‌تایبه‌ت ئێستا كه له ره‌گه‌زپه‌رستی و خۆبه‌زلزانین داماڵراوه، تۆ وه‌كو ئه‌كادیمیا و رۆشنبیر، چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ ده‌سته‌بژێری عه‌ره‌بی و كوردی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنه‌وه‌یان؟ تۆ له به‌شێكی گه‌وره‌ی قسه‌كانتدا باسی سیاسه‌ت و رۆڵی ئیداره‌ی سیاسیت كرد، ئێستا بۆ نموونه رۆشنبیران، له راستیدا به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانم دیمه‌نی رۆشنبیری به‌تایبه‌ت لای هه‌ندێك ده‌سته‌بژێری عه‌ره‌بی له ئاست دۆخه‌كاندا نه‌بووه و كاتێكیش سه‌یری لایه‌نی كوردی ده‌كه‌م كاتێك گله‌یی ده‌كه‌ن، پێو‌یسته بزانم كه لایه‌نێكی دیكه هه‌یه وای له‌و لایه‌نه كردووە هاوار بكات، ئێستا تۆ وه‌كو كه‌سێكی ئاكادیمیا به رای تۆ ئه‌و بڕگانه چین بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌بژێری كوردی و عه‌ره‌بی پێویستن؟
غه‌لیون: هیچ بڕگه‌یه‌ك نییه، ئه‌مڕۆ ره‌فتاری رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه له سووریا، هیچ له ره‌فتاری كورده‌كان باشتر نییه، كێشه‌كه له‌چی دایه؟ هه‌ر یه‌كێك له‌ناو ئه‌و نووخبه بچووكانه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌گەڕێت، هه‌موویان به وردی و له ئاسۆیه‌كی تایبه‌ته‌وه به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ی پێو‌یسته ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگەڕێینه‌وه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك، پێو‌یسته له‌سه‌ر پرۆژه‌ی سووریا بۆ هه‌مووان رێكبكه‌وین، واتا ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێگره‌وه بۆ رژێم، ئێستا هه‌موو خه‌ڵك لێمان ده‌پرسێت: جێگره‌وه‌ی رژێم چییه؟ یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت ئێمه له‌و كێشه‌یه رابكه‌ین و ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆمان دابمه‌زرێنین و پشت له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی دیكه بكه‌ین وازیان لێ بهێنین و بڵێین: كارمان پێیاندا نییه و ئه‌مانه عه‌ره‌ب و هه‌مه‌جی و لادێیین و ئه‌وان هیچ نازانن و ئێمه زاناین، یانیش ده‌بێت بگەڕێینه‌وه و بڵێین: به‌ڵێ ده‌كرێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته دووباره بوونیاد بنێینه‌وه و ئه‌وە ته‌نیا رێگه‌یه كه ده‌توانێت هه‌ندێك داهات و توانا‌مان پێ بدات و بگه‌ڕێینه‌وه و ببینه‌وه یه‌ك گه‌ل، نه‌ك وه‌كو هۆز و عه‌شیره‌ت بمێنینه‌وه و یه‌كتر بكوژین و ببینه میلیشیا له خزمه‌تی ئێران و توركیا و ئیسرائیل و وڵاتانی دیكه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بین، هه‌موومان ده‌بین به به‌كرێگیراوی ده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروبارماندا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ستیارییه تێنه‌په‌ڕێنین، ئه‌مه ناكرێت، ده‌بێت ئه‌و هه‌ستیارییانه تێپه‌ڕێنین و بیر له داهاتوو بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر له بیركردنه‌وه و له داهاتوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێنینه‌وه.
كوردستان24: واتا ئه‌گه‌ر هه‌ستیارییه‌كان تێپه‌ڕێندرێن و بیر له داهاتوو و بوونیادنانه‌وه بكرێته‌وه؟
غه‌لیون: هه‌ر خۆی بیركردنه‌وه‌یه كه هه‌ستیارییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، به‌وه‌ی كه من چیم له داهاتوو ده‌وێت هه‌ر له ئێستاوه تاكو 20 ساڵی داهاتوو، ده‌مه‌وێته ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی بچووك دابمه‌زرێنم بۆ نموونه له سویدا؟! دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌كی بچووك له سو‌ید و ناوچه‌كانی دیكه چ سوودێكی بۆ من هه‌یه، یانیش پێو‌یسته ده‌وڵه‌تێك له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات دابمه‌زرێنم و كۆنتڕۆڵی نه‌وت و غاز و گه‌نم و ئاو و شته‌كانی دیكه بكه‌م و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا لێی بێبه‌ش بكه‌م، ئه‌وكات كێ ده‌ڵێت: جه‌نگ به‌درێژایی ته‌مه‌ن به‌رده‌وام نابێت، واتا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه پێو‌یسته لۆژیكییانه بیر بكه‌ینه‌وه، نه‌زیاتر و نه‌كه‌متر، چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه كه به عه‌قڵانییه‌ت بیربكه‌ینه‌وه، واتا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه.
كوردستان24: ئایا ده‌كرێت بگه‌ینه فه‌رمانڕه‌واییه‌كی فیدڕاڵی، وه‌كو چۆن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه؟ ئایا ده‌كرێت به‌مه بگه‌ین؟
غه‌لیون: هیچ شتێك قه‌ده‌غه‌كراو نییه له ژیانی سیاسی و مشتومڕی سیاسی‌دا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مه ده‌وه‌ستێته سه‌ر میزاجی گه‌لان.
كوردستان24: واتا تۆ نا‌توانیت رای خۆت بسه‌پێنیت و به پشتیوانی ئه‌مریكا فیدڕاڵیيه‌ت رابگه‌یه‌نیت، ببینه ئەوەی له عێراق روویدا چیی لێ ده‌رچوو!! وێران بوو!! ئه‌مڕۆ هیچ شتێك به ناوی عێراق نه‌ماوه، هیچ ده‌وڵه‌تێك له عێراق نییه، هه‌موویان میلیشیای به‌كرێگیراون و كار بۆ ئێران ده‌كه‌ن، كاتێك تۆ ده‌ته‌وێت كارێك بكه‌یت، ئه‌مه ناكرێت، ته‌نیا به تێگه‌یشتن نه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانت له وڵات، ته‌نیا ئه‌وكاته نه‌بێت كه بڵێیت: ئه‌م نیشتمانه هیچ گرنگییه‌كی بۆ من نییه، به‌ڵام ئه‌وكاتیش تۆ ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌یت، ئه‌گه‌ر بڵێیت: سووریا هیچ گرنگییه‌كی بۆ من نییه و لێی ده‌رچوویت، ئه‌وكات مانای وایه هه‌موو خه‌ڵكی سووریا له دژی تۆ ده‌وه‌ستنه‌وه.
كوردستان24: به‌ڵام ئێمه باسی شێوازی سازان ده‌كه‌ین، نه‌وەكو شێوازی جیابوونه‌وه، ئێمه باسی حوكمی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین، ئایا ده‌كرێت؟
غه‌لیون: ئه‌وكات تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین، پێم گووتی هیچ شتێك قه‌ده‌غه‌كراو نییه، گه‌لان چۆن كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كۆمه‌ڵه‌ی دامه‌زراوه‌یی پێكده‌هێنن، په‌رله‌مان دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌كات، دواتریش به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌به‌رچاو ده‌گرێت، بۆ ئه‌مه پێو‌یسته دانووستان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانت بكه‌یت، ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناوی بوویت، نەوە‌كو ئه‌وه‌ی خۆت بسه‌پێنیت و بڵێیت: یان ده‌بێت من ئاوا بم، یانیش پرۆژه‌كه تێكده‌ده‌م، پێو‌یسته له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه دانووستان بكه‌یت و وه‌ریگری و بیبه‌خشیت، كورد له باكووری عێراقیش هه‌ر ئه‌مه‌یان كرد، نه‌یانگووت یان ده‌بێت به‌مشێوه‌یه بێت یانیش ئاوا ده‌بێت، هه‌وڵیاندا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن، وڵاتان پێیان گووت: ئه‌مه قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه پاشگه‌زبوونه‌وه، واتا ئه‌گه‌ر له هزرتدا شتێكت دانا كه ده‌ته‌وێت به چه‌ك بڕیاره‌كه‌ت بسه‌پێنیت و فیدڕاڵییه‌ت به چه‌ك بسه‌پێنیت، یانیش به پڕووپاگه‌نده بسه‌پێنیت، ئه‌وه ناكرێت، چونكه له پشت ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یە، دواتریش پێو‌یسته دیاری بكه‌یت، كه سنووری فیدڕاڵییه‌ت له كوێیه، واتا ئه‌گه‌ر بته‌وێت سبه‌ی له په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی فیدڕاڵییه‌تی سووریا پێشنیاز كرا، چ رێگرییه‌ك ده‌بێت له‌وه‌ی كه بگووترێت هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و پارێزگایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی فراوانتری ده‌بێت، یانیش پارێزگار له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت، من وه‌كو خۆم پێموایه پێو‌یسته به‌مشێوه‌یه بێت، واتا له داهاتوودا لامه‌ركه‌زییه‌ت فراوانتر بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه، كه بۆچی به‌مشێوه‌یه فراوان بكه‌ین و له‌به‌رچی فراوان بكه‌ین.
كوردستان24: له رووی مه‌بده‌ئه‌وه تۆ هیچ ناكۆكییه‌كت نییه له‌گه‌ڵ فیدڕاڵییه‌ت، یانیش جێبه‌جێكردنی؟
غه‌لیون: هه‌ر شتێك گه‌لی سووریا له‌سه‌ری رێكبكه‌وێت، من له دژی نیم، ئه‌وه‌ی گرنگه له بوونیادنانی ده‌وڵه‌ت گه‌یشتنه به سازانی گه‌ل، سازان ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات، نه‌وەكو چوارچێوه، چوارچێوه جێبه‌جێكردنی خواسته و رێزی لێ ده‌گیرێت و رێككه‌وتن له‌سه‌ری كراوه، بۆیه نابێت كۆسپ بخه‌ینه به‌رده‌م ره‌وڕه‌وه‌كه، ره‌وڕه‌وه‌كه بریتییه له ئازادكردنی سووریا، هه‌روه‌ها دانانی سیسته‌مێكی هاووڵاتیبوون و سیسته‌مێكی دیموكراتی.
كوردستان24: سوپاست ده‌كه‌م دكتۆر بورهان، له كۆتایی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه هیچم نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه زۆر سوپاسی ئه‌و خوشك و برایانه بكه‌م كه له‌م گفتوگۆیه راشكاو و بوێرانه‌دا له‌گه‌ڵمان بوون، دكتۆر بورهان هیچ موجامه‌له‌یه‌ك نازانێت و به قه‌ناعه‌ت و بۆچوونی خۆی ده‌دوێت و یه‌كێك بووه له به‌شداربووانی تێكۆشانی هاوچه‌رخی سووریا بۆ رووخاندنی سه‌ركوتكاری له‌و وڵاته و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دۆخ و دیمه‌نی كوردیدا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كردووه و چه‌ندین لێدوانی چڕ و پڕ و وردیشی داوه، په‌نا به‌خودا له گفتوگۆیه‌كی نوێ‌دا به‌دیدارتان شاد ده‌بینه‌وه.