ئه‌فراسیاب مو‌سا: ده‌زگای خێرخوازی بارزانی چاره‌سه‌ری ژماره‌یه‌ك له بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی خه‌رجی سه‌رپه‌رشتیكردن و چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای دهۆك خه‌وێندراون.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2023) ئه‌فراسیاب مو‌سا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی خه‌رجی سه‌رپه‌رشتیكردن و چاره‌سه‌ركردنی نۆ له بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای دهۆك خه‌وێندراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك سه‌ره‌نجی بۆ ئه‌وه راكێشا، له ئێستادا 11 بریندار له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێری چڕدانه. گوتیشی له‌م قۆناغه‌دا هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری بۆ برینداره‌كان ناكرێت.
ئه‌فراسیاب مو‌سا هه‌روه‌ها تیشكی خسته ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی 17%ـی بریندارانی رووداوه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گواستراونه‌ته‌وه. روونیشیكرده‌وه زۆرینه‌ی برینداره‌كان رێژه‌ی سووتانیان له 60%ـدایه.
تاكو ئێستا 93 كه‌س له رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 100 كه‌سیش بریندار بوونه و ژماره‌یه‌كیش بێسه‌روشوێن بوونه، 20 له‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی دهۆك كرابوون و له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ئێستا 7 بریندار له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو "هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.