دوای نۆ ساڵ به‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، داعش توانا سه‌ربازییه‌كانی له‌ده‌ستداوه
K24 - هەولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق و سووریا، به‌ڵام هێشتا ئه‌و هێزانه ئه‌ركی راوێژكاری و راهێنان به‌هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، گوته‌بێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقیش دووپاتیده‌كاته‌وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێگه‌ی گورزه ئاسمانییه‌كانیانه‌وه رۆڵی كاریگه‌ری له پشتیوانی عێراق له‌شه‌ڕی دژ به داعشدا هه‌بووه و له ئه‌ركی راهێنان، راوێژكاری، هه‌واڵگریی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییشه‌وه پشتیوانی سوپای عێراقیان كردووه.
سه‌ره‌ڕای داواكاری عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له‌وڵات، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیش نایشارنه‌وه سه‌ره‌ڕای لاوازبوونی داعش، به‌ڵام هێشتا عێراق له‌ڕووی ئه‌ركی راوێژكاری و راهێنانه‌وه پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌یه.
له 5ی ئه‌یلوولی 2014 و له‌ساته‌وه‌ختی به‌هێزی داعش و داگیركردنی به‌شێكی زۆر له خاكی سووریا‌و عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا پێكهێنراو، یه‌كه‌م گورزی ئاسمانیشی له 7ی ئه‌یلوولی هه‌مان مانگ له چه‌كدارانی داعش وه‌شاند.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئوسترالیا، ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتی دیكه پێكهات و دواتر بۆ 81 وڵات و 5 رێكخراوی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی فراوانبوو و به‌ڵێنی بێهێزكردنی رێكخراوی داعش و به ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و داراییه‌كه‌یان دا.
سه‌باره‌ت به لاوازبوونی داعش له عێراق، ته‌حسین خه‌فاچی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داعش توانا سه‌ربازییه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌و توانای وه‌رگرتنی چه‌كداری نوێی نه‌ماوه، به‌جۆرێك نزیكه‌ی 500 چه‌كداری داعش له‌عێراقدا هه‌یه و زۆربه‌یان له‌ناوچه‌ی وادی شای و وادی زه‌یتون و چیای حه‌مرین دان.
به‌گوته‌ی خه‌فاچی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی كاریگه‌ری له پشتیوانی عێراق له‌شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعشدا هه‌بووه و له‌ڕێگه‌ی گورزه ئاسمانییه‌كانیانه‌وه بنكه‌كانیان خاپووركراون و هاوكات له‌رووی راهێنان، راوێژكاری، هه‌واڵگریی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییشه‌وه پشتیوانی سوپای عێراقیان له‌به‌ره‌ی هێرشی زه‌مینیدا كردووه.
مه‌هدی ته‌قی له هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هێزه عێراقییه‌كان پێویستیان به پرۆسه‌ی راهێنان و به‌هێزكردنی تواناكانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاڵ به‌عێراقه‌وه ده‌نێت داوای مانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ بكات.