به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر: بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ چاره‌سه‌ركردن، بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێن.
دكتۆر دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا 17 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی هه‌ولێر و 4 بریندار له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا ماون و له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان.
راشیگه‌یاند، بڕیاره وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له قۆناغی یه‌كه‌مدا 13 نه‌خۆش ره‌وانه‌ی توركیا بكات و دواتر سه‌رجه‌م بریندارانی رووداوه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رێناس عه‌لی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و تیمێكی پزیشكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كرا.
راشیگه‌یاند، بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، كه له‌هه‌ولێر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌شێكیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی و هه‌ندێكیشیان له نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤی چاودێری چڕن.
درەنگانی شەوی 26ی ئەیلوولی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران لە قەزای حەمدانییە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 200 کەسی دیکەش بریندارن، وێڕای ونبوونی ده‌یان كه‌سی دیكه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و ژمارەیەک لە بریندارانی ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواسترانەوە.
رۆژی 27/9/2023، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا 47 بریندار لە هەولێر و 20 برینداریش لە شاری دهۆک چارەسەریان وه‌رگرتووه.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە لە ماوەی 72 کاتژمێردا، رادەگەیەنرێت و دەخرێتە بەردەم سەرۆکی حکومەت بۆ لێپرسینەوە لەوانەی کەمتەرخەم بوون.
روونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان نەبوونی بارودۆخی سەلامەتی و ئەمنی لەم هۆڵەدا پشتڕاست دەکەنەوە، کە نزیکەی 1900 کەسی تێدابووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەشدا هاتبو، "دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە 14 تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەنێویاندا 10 کرێکار، خاوەنی هۆڵەکە، هەروەها 3 کەسی دیکە کە تێوەگلاون لە گڕگرتنی یارییە ئاگرینەکان لەکاتی رووداوەکەدا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی نزیکەی 200 کەس و بێسەروشوێن بوونی ژمارەیەکی دیکە.