دوو رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی 16 قوربانییان لێکەوتەوە

وێنەی یەکێک لە رووداوەکان
وێنەی یەکێک لە رووداوەکان

K24 - سلێمانی:

لە سنووری پارێزگای سلێمانی دوو رووداوی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 14ـی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، یەکێک لە رووداوەکان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی بووە و رووداوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلەکەوە روویداوە کە شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە چوار ژندا کێشاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و دووانەکەی دیکەش بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

رووداوی دووەمیش لە رێی مێرگەپان لەنزیک گوندی قوڵقوڵە لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە 12 کەس بریندار بوون.