شێروان دووبه‌ردانی: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه و راستییه‌كان ده‌بێت
K24 – هەولێر:
بڕیار وایه سبه‌ی شه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه رابگه‌یه‌نێت، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی عێراق پێشبینی ده‌كات، ئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه و راستییه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023) شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداره‌كان به چه‌ند ملیۆنێك دینار، هیچ له بارودۆخه‌كه و واقیعی تاڵی برینداران و خانه‌واده‌كانیان ناگۆڕێت.
دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاسای شه‌هیدان رێگه به هیچ كه‌س نادات به‌و شێوه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانبه‌ركه‌وتوو و بریندارانه بكاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن، ته‌نها بانگه‌شه و موزایه‌ده‌ی سیاسییه. به پیویستیشی زانی بۆ وه‌ها بابه‌ت و پرسێك، ده‌بێت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له عێراق هه‌یه، زۆربه‌ی رووداو و كاره‌ساته‌كانیش په‌یوه‌ندیان به‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه، كه هێزه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به پله‌یه یه‌ك لێی به‌رپرسیارن و هه‌موو پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك عێراق لێ بكه‌ن و عه‌یبه‌كانی خۆیانی پێ دابپۆشن.
شێروان دووبه‌ردانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و رووداوه‌ی حه‌مدانییه جۆرێك له هاندانی پێوه دیاره و خه‌ڵكیش له عێراق به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووه و به‌ڵگه و ڤیدیۆكانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئه‌و بۆچوونه‌ن. پێشبینشی كرد، ئه‌نجامه‌كان به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌كانی پشت رووداوه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.
هەر ئەمڕۆ هەینی (29ـی ئەیلوولی 2023)، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی لە رێورەسمی بەڕێوەچوونی پرسەی قوربانییەکان رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023) راگەیەندرا، بەشێک لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتاوییەکەیان، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەکەیان پێش ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.