کوڕەزای جۆن کەنەدی کاندیدبوونی خۆی وەکو سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیاند

رۆبێرت کێنەدی جونیۆر
رۆبێرت کێنەدی جونیۆر

K24 - هەولێر

رۆبێرت کەنەدی جونیۆر، کاندیدبوونی خۆی وەک سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەسا:ی 2024دا رادەگەیەنێت، نەک پشتیوانیکردن بۆ بردنەوەی جۆو بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا وەک کاندیدی پارتی دیموکرات، ئەمەش گۆڕانکارییەکە کە دەتوانێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو ئاڵۆز بکات.

کەنەدی، چالاکوانێکی دژە ڤاکسین و ئەندامی خێزانێکی سیاسی بەناوبانگی ئەمەریکیە، رۆژی هەینی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوای لە ئەمەریکییەکان کرد بەشداری بکەن لە "راگەیاندنێکی گرنگ" لە فیلادلفیا لە 9ـی ئۆکتۆبەردا، گوتیشی: باس لە گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە سیاسەتی ئەمەریکادا دەکەم.

کەنەدی کوڕەزای جۆن کەنەدی سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکایە کە لە ساڵی 1963دا تیرۆرکرا و کوڕی سیناتۆری پێشووی ئەمەریکا رۆبەرت کێنێدییە کە لە ساڵی 1968 لە کاتی هەوڵدان بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا تیرۆرکرا.

کەنەدی مانگی نیسانی رابردوو رایگەیاندبوو، کە تەحەدای بایدن دەکات لە پارتی دیموکرات، بۆ ئەوەی خۆی لە بەرامبەر کاندیدی کۆمارییەکان کاندید بکات، کە پێشبینی دەکرێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بێت.

کەنەدی گلەیی ئەوەی لە دیموکراتەکان کردووە، کە لە بنەڕەتدا تێکەڵ بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدن بووە، ئەمەش دەرفەتێکی دادپەروەرانەی لە کێبڕکێ کردنی خۆ کاندیدکردندا بێبەش کردووە.

دیموکراتەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە هەر هەوڵێکی لایەنی سێیەم دەتوانێت دەنگەکانی بایدن کەم بکاتەوە.

رۆبێرت کەنەدی جونیۆر، تەمەنی 69 ساڵە و پارێزەر و پیشکەشکاری تەلەفزیۆنییە لە ئەمەریکا نەوەی جۆن کەنەدی، 35مین سەرۆکی ئەمەریکایە کە لەساڵی 1963دا تیرۆر کرا.