مێركل سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران ناگۆڕێت
K24 – هه‌ولێر
راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركل رایگەیاند وڵاته‌كه‌ی سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران ناگۆرێت، كه هێشتا توانایی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شه‌پوڵی به‌رده‌وامی كۆچبه‌ران هه‌یه و به‌ربه‌سته‌كانی تیرۆر تێپه‌ڕاندووه و باس له پێویستی تێكه‌ڵاوبوونی په‌نابه‌ران له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
مێركل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وان ئاماژه به بڕیاره‌كانی پێشوو بۆ پێشوازیكردن له 1.1 ملیۆن كۆچبه‌ر كرد كه 11 مانگ پێش ئێستا له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاندبوو، ئێستا ده‌توانین ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بێنین.
گوتیشی به‌دڵنیاییه‌وه هێشتا ئه‌و تواناییه‌مان هه‌یه كه ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه له سه‌رده‌می گلۆبالیزم جێبه‌جێ بكه‌ین.
مێركل هه‌روه‌ها پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر له ئه‌وروپا راگه‌یاند كه له 9 خاڵ پێكهاتووه، وه‌ك پیكهێنانی ناوه‌ندی زانیاریی هاوبه‌ش بۆ كاروباری كۆچی ناوخۆیی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دانانی سیسته‌می هۆشداریدانی پێشوه‌خت بۆ پێشیگرتن به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ده‌ركردنی یاسا بۆ رێگه‌دان به به‌شداریكردنی سوپای ئه‌ڵمانیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوخۆی وڵات.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنیدا لێكۆڵینه‌وه له زنجیره هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه وڵاته‌كه‌ی بكرێت و رێوشوێن دژی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا بگرێته‌به‌ر.