ڤیان سەبری: بابەتی هەڵەبجە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە تەنها ماوە دەنگی پێبدرێت

ڤیان سەبری
ڤیان سەبری

K24 - هەولێر

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێمە وەکو فراکسۆنی کوردستانی هەموو هەوڵێکی خۆمان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە داوە، بابەتی هەڵەبجە رێکاری یاسایی خۆی وەرگرتووە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە، تەنها ماوە دەنگی پێبدرێت.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بەکوردستان24ـی راگەیاند، بابەتی هەڵەبجە سێیەم جارە لە خشتەی کاری پەرلەماندا دەخرێتە روو، بەدڵنیاییەوە بابەتی هەڵەبجە زۆر گرنگە.

دەشڵێت: ئێمە وەکو فراکسۆنی کوردستانی هەموو هەوڵێکی خۆمان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە داوە، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکمان لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا لەسەر هەمان بابەتدا هەیە، بەڵام یەمەکجار دەبێت رێژەی یاسایی تەواو بکرێت، دواتریش دەنگ بدرێت بە یاساکە کە لەخشتەی کاری پەرلەماندا وەکو بابەتی سێیەم هاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شیعە و سوننە هەندێک ناوچەیان هەیە، وەک تەلەعفەر و فەلوجە و چەند قەزایەکی دیکە، کە دەڵێن ئەوانەش پێویستە ببنە پارێزگا، لایەنێکی دیکەی بابەتەکەش بە لای ئەوان ئەوەیە، کە ئێستا کاتی هەڵبژاردنە، بۆیە کێشە سیاسییەکان تێکەڵ یەک دەکەن، بۆیە ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە هەڵبجە تایبەتمەندی خۆی هەیە، چەندین جار کیمیاباران و ئەنفال کراوە، بۆیە نابێت بابەتی هەڵەبجە تێکەڵ بکرێت بە ناوچەکانی دیکەوە.

گوتیشی: ئێمە رێگر نین سبەی فەلوجە یان هەر شوێنێکی دیکە بکرێتە پارێزگا، عێراق هەر بە 18 پارێزگا نامێنێتەوە، بۆیە بابەتی هەڵەبجە رێکاری یاسایی خۆی وەرگرتووە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە، تەنها ماوە دەنگی پێبدرێت.