سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پلاسخارت جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە (25ـی شوباتی 2024) دەکەنەوە.

رۆژی شەممە (30ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە (25ـی شوباتی 2024) کرایەوە.

0
0