لە عەنکاوە بۆ رێزلێنان لە گیانی قوربانییانی حەمدانییە مۆم دادەگیرسێندرێت
K24 – هەولێر:
لە رێورەسمێکدا بۆ رێزلێنان لە گیانی قوربانییانی قەزای حەمدانییە، لە قەزای عەنکاوە مۆم دادەگیرسێندرێت.
ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئەیلوولی 2023)، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و کەسایەتی ئایینی نەتەوە جیاوازەکان لە قەزای عەنکاوە بۆ رێزگرتن لەگیانی قوربانییانی قەزای حەمدانییە مۆم دادەگیرسێندرێت.
رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە عەنکاوە پرسەی تایبەت بۆ قوربانییانی قەزای حەمدانییە بەڕێوەچوو و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پرسەکەدا بەشداربوو، هەروەها وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پیاوانی ئایینی نەتەوە جیاوازەکانیش لە پرسەکەدا بەشداربوون.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوەدا، لەبەردەم کڵێسای مارت شمۆنی مەراسیمێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت و مۆم بۆ رێزلێنان لە گیانی قوربانییانی قەزای حەمدانییە دادەگیرسێندرێت، هەروەها جگە لەوەی خەڵکێکی زۆر لەو مەراسیمەدا ئامادەن، وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتی ئایینی لە کریستیان موسڵمانان بەشدارن لە داگیرساندنی مۆمدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئەیلوولی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "بريندارانى کارەساتی ئاگركەوتنەوهى بەخدێدا (حەمدانییە)م بهسهركردهوه و هیوای زوو چاکبوونەوەم بۆ خواستن و پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویستم بۆ دووپاتکردنەوە".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، "هەروەها بەشداریم لە پرسەی قوربانییانی کارەساتەکە کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم بە بنەماڵەکانیان گەیاند".
هەروەها ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەی قوربانییانی حەمدانییە، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، داواکارین لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف بۆ ئاشکراکردنی راستی رووداوەکەی حەمدانییە بکرێت.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، کڵێساکانی سریانی و کلدانی پرسەیان داناوە لە قەزای عەنکاوە، هەروەها چەندین کەس لە بنەماڵەی قوربانییەکان ئامادەی پرسەکە بوون، هەروەها بە دەیان پرسە لە چەندین شوێن دانراوە، دوای تەوابوونی ئەم پرسەیەش هەموومان دەچینە بەردەم کلێسای مارت شمون لەوێدا مۆم دادەگیرسێنین بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە.
لەلایەن خۆیەوە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەی قوربانییانی حەمدانییە ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی لەسەر راسپارەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێک خزمەتێکی باش پێشکەش بە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە کرا، سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکانیش هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و بەشدارییان لە پرسەکەیاندا کردووە.
پشتیوان سادق گوتیشی، زانا و پیاوانی ئایینی هەر ئەو هەشت ئایینەی لە هەرێمی کوردستان، پەیڕەوانیان هەیە، بەشداریییان لە پرسەی قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە کردووە و هەموو پێکەوە هاوسۆز و هاوخەمی برایانی کریستیان بوون لەو کارەساتەی لە حەمدانییە روویداوە.
درەنگانی شهوی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاههنگگێڕانی هاوسهرگیری له قهزای حهمدانییه، ئاگر كهوتهوه و بههۆیهوه زیاتر له 100 كهس گیانیان لهدهستداوه و بهسهدان كهسیش برینداربوون و لهسهر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانهوهی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهمیانی سهردانی بۆ نهخۆشخانهی ئیمهرجهنسی شاری ههولێر و بهسهركردنهوهی بریندارانی رووداوهكهی حهمدانییه، رایگهیاند، رووداوهكهی حهمدانییه كارهساتێكی گهورهی مرۆیی بوو "هاتووین لێره دهستخۆشی له وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان و پارێزگاری ههولێر بكهم، كه بهڕاستی ههر له سهرهتا و سهعاتی یهكهمی روودانی ئهو كارهساته، ئهوان ئهمبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیهندرێت.