ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا پڕۆژە یاسای بودجەی کاتی پەسەندکرد

K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا لە پێناو رێگریکردن لە داخستنی حکومەت، بە کۆی 335 دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە 91 دەنگی نەخێر پڕۆژە یاسای بودجەی کاتی پەسەند کرد.
پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاساییە هاوکار دەبێت بۆ بەردەوامبوونی حکومەتی ئەمهریکا بۆ ماوەی 45 رۆژی دیکە، بەو مەرجەی هاوکارییەکانی ئەمهریکا بۆ ئۆکرانیا تا ئەو کاتە بوەستێندرێت.
پرۆژە یاساکە دەچێتە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمهریکا، کە زۆرینەی دیموکراتەکانە و دەنگی لەسەر دەدهن.
لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمەریکا بە گوژمەی زیاتر لە 43 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.