ئۆکرانیا.. بەهۆی تەقینەوەی بۆڕییەکی نەوت ژمارەیەک کەس برینداربوون
K24 - هەولێر
پارێزگاری هەرێمی ئیڤانۆفرانکیڤسک لە رۆژئاوای ئۆکرانیا رایگەیاند، بۆرییەکی نەوت تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون کە چواریان منداڵن و ئاگرێکی گەورەش کەوتۆتەوە.
سڤێتلانا ئۆنیچوک، پارێزگاری ئیڤانۆ فرانکیڤسک، لە پلاتفۆرمی تێلێگرامدا نووسیویەتی، بۆرییەکی نەوت تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون، چوار لە بریندارەکان برینەکانییان سەختە، دەشلێت: ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و دزەکردنی نەوتەکەش راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆمان ئاشکرا بووە رووداوەکە بەهۆی فشار بووە لەسەر بۆرییەکاندا، کە بووەتە هۆی دزەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.
ئەو وێنانەی لە سۆشیال میدیای ئۆکرانیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە دوکەڵێکی گەورە لە شوێنی رووداوەکەوە بەرەو ئاسمان بەرزبووەتەوە.