سالار مەحموود: لە کۆنگرە دەنگمان لەسەر پێکهێنانی لیژنەی ئاشتەوایی داوە

سالار مەحموود
سالار مەحموود

K24 – سلێمانی

سالار مەحموود ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆنگرە دەنگیان لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک داوە بۆ ئاشتەوایی لەناو حزبەکە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سالار مەحموود گوتی: "لە کۆنگرە دەنگ لەسەر ئەوە درا کە لیژنەی ئاشتەوایی پێکبهێندرێت، بۆ ئەو سەرکردە و کادیرانەی بە جۆرێک لە جۆرەکان نیگەرانیان لە یەکێتی هەبووە، بەتایبەتی ئەوانەی هێشتا ئەندامی یەکێتین".

ئەمە لەکاتێکدایە لەم کۆنگرەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و کادیرەکانی یەکێتی نیگەرانیان دەربڕیوە و ژمارەیەکیان بایکۆتی کۆنگرەیان کردووە و هەندێکیان ئەم کۆنگرە بە کۆنگرەی لێکترازان و گەورەکردنی کێشەکانی ناو ئەو حزبەکەیان دەزانن.

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە 27/9/2023 دەستیێکردووە، بڕیاربوو لە ماوەی سێ رۆژدا کارەکانی تەواو ببێت، بەڵام ئەمڕۆ پێنجەم رۆژە کۆنگرەکە بەردەوامە و هێشتا نەتوانراوە دەنگ بە تەواوی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بدرێت کە لە 64 ماددە پێکهاتووە، بەگوێرەی زانیارییەکان ناکۆکی لەسەر ئەو ماددانە هەیە کە تایبەتن بە میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەو مەرجانەی بۆ خۆکاندیدکردن دیاریکراون.