سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود دەکات

کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و محەممەد حاجی مەحموود
کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و محەممەد حاجی مەحموود

K24 - هەولێر

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كران.

 

کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و محەممەد حاجی مەحموود
کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و محەممەد حاجی مەحموود

 

کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و محەممەد حاجی مەحموود
کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و محەممەد حاجی مەحموود