دوای 11 ساڵ بۆ جاری سێیه‌م مۆدریچ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ یه‌ك خولی یاریی نه‌كرد

لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی یانه‌ی ریال مه‌درید
لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی یانه‌ی ریال مه‌درید

لوکا مۆدریچ بۆ جاری سێیەم لە ماوەی 11 ساڵی رابردوو لە یاریی بەرامبەر جیرۆنا لەسەر کورسی یەدەگ بوو یاریی پێنەکرا. پێشتر تەنها دوو یاریی لەسەر کورسی یەدەگ بووە و یەک خولەکیش یاریی پێنەکراوە، ئەویش لە ساڵی 2012 لەسەردەمی مۆرینیۆ بوو.

لوکا مۆدریچ ئەو یاریزانە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، کەم کەس هەبوو زانیاری لەسەر هەبێت و پێیوابێ رۆژێک لە رۆژان ببێتە سەرکردەیەکی هێڵی ناوەڕاستی یانە شاهانەکان.

ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی ریال مەدرید لە ساڵی 2012 لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ئەو کاتی مێرنگی، بەرامبەر 22 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا گواسترایەوە ریال مەدرید و لەو کاتەوە بووە بە ئەستێرەیەکی کاریگەری یانەکەی.

لوکا هەر لە سەرەتای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی ریال مەدرید، متمانەی خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ئەو کاتەی یانەکەی بەدەستهێنا و لە یاریی بەرامبەر گرانادا لە گەڕی یەکەمی لالیگا لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بوو، ئیتر لەو کاتەوە هاندەران بەو یاریزانە ئاشنا بوون.

ناوەڕاستکارە کڕواتیەکە تاوەکو ئێستا نزیکەی 11 ساڵ خزمەت بە درێسی یانە شاهانەکە دەکات و لەو کاتەوەی پەیوەندی بەو یانەیە کردووە، تەنها لە سێ یاریی لەسەر کورسی یەدەگ بووە و یەک خولەکیش یاریی نەکردووە.

کەمن ئەو یاریزانانەی متمانیەکی هاوشێوەی لوکا لەلایەن راهێنەرەکانیان بەدەست دێنن، دوای چوونی مۆرینیۆ لە ریزەکانی ریال مەدرید، چەندین کەسی دیکە راهێنەرایەتی ئەو یانەیان کرد، بەڵام کەسێک نەبوو دڵی بێت لوکا لەسەر کورسی یەدەگ دابنێت و بگرە بۆ یەک خولەکیش بەشداری پێ نەکات.

مۆدریچ لە سەردەمی مۆرینیۆ لە ساڵی 2012 لە دوو یاریی یانەکەی لەسەر کورسی یەدەگ بوو و بەشداری پێنەکرا، یاریی یەکەم بەرامبەر ئەیاکس لە چامپیۆنزلیگ بوو، یاریی دووەمیش لە یاریی کلاسیکۆی بەرامبەر بارسێلۆنا هەر لەو ساڵە بوو.

سەرکردەکەی هێڵی ناوەڕاستی مێرنگی دوای ئەو یارییە هەمیشە لە پێکهاتەی یانەکەی بووە، تەنها ئەو یارییانە نەبێت کە بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەدەکان و هەروەها پێکان نەبێت، بەڵام دوای 11 ساڵ لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر جیرۆنا بۆ جاری سێیەم لەسەر کورسی یەدەگ بوو و بەشداری یاریی نەکرد.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 38 ساڵ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ماڵئاوایی له‌ ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌چێته‌ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی و هاوشانی مێسی یاریی ده‌كات.

لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی
لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی