سێ چەکداری داعش لە دێرەزوور دەستگیرکران
K24 - هەولێر
هێزەکانی سووریا دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سێ چەکداری داعش لە باکووری دێرەزوور دەستگیرکردن، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەرپرسێکی باڵای داعشە.
یەکینەکانی دژەتیرۆری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویانکردەوە "بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30 ئەیلوول هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی مەرگەدە لە باکووری سووریا دەستپێکردووە و لە ئەنجامدا سێ چەکداری داعش دەستگیرکران، یەکێک لە چەکدارەکان بەرپرسێکی باڵای داعشە لە ناوچەکدا".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دوای چاودێری ئاسمانی ناوچەکە لەلایەن هاوپەیمان بەڕێوەچووە.
بەگوێرەی راگەیەنداروەکەی هەسەدە، ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج و دەستگیرکراون - چەک و تەقەمەنییان بۆ شانە نووستووەکانی داعش گواستووەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی هەسەدە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەر بەشێک کەرەستەی سەربازیی و چەک و مۆبایلی زیرەکدا گرتووە.
پێشتر فهرماندهیی ناوهندی سوپای ئهمهریكا رایگهیاندبوو، رۆژی 28ـی هێزهكانیان له رێگهی هێلیكۆپتهرهوه ئۆپهراسیۆنهكیان ئهنجامدا و بههۆیهوه عهلی مهمدووح ئیبراهیم ئهلحاجی شێخ، كه سهركردهیهكی باڵای داعشه له باكووری سووریا، دهستگیركراوە.
دوای شکستی داعش لە ئاداری 2019، لە گوندەکانی دەوروبەری دێرەزوو، باکوور و رۆژهەڵاتی دێرەزوور کەوتووەتە ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ژمارەیەک بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو سنوورە جێگیرکراون، ساڵانە چەندین ئۆپراسیۆن دژی داعش لەو سنوورە ئەنجام دەدەن.