له‌باره‌ی ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان روونكردنه‌وه ده‌درێت
K24 - ھەولێر:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان و پارێزگاره‌كان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له بودجه‌ی گشتی عێراق راگه‌یاند.
عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان و نوێنه‌رانی پارێزگارانی عێراق، كێشه‌كانی نه‌ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان تاووتوێكران، كه دوێنێ له‌لایه‌ن پارێزگاره‌كانه‌وه پێشكه‌ش به لیژنه‌كه‌یان كرابوون و رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شێكیان كرا.
عه‌توانی گوتی: وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا نیشانداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌ریكه ساڵی دارایی كۆتایی دێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پارێزگاكان نه‌نێردراوه، ئه‌مه‌ش گومانی زۆری دروستكردووه، هه‌ربۆیه رۆژی پێنجشه‌ممه یان هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری دارایی‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بانگهێشت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌موو رێككاره‌كانی په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌كانی ته‌واو كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیار بوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌زیری دارایی‌ش بانگهێشت بكرێت، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده نه‌بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بخرێته‌ڕوو.
بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان یەکێک لە دیارترین ژمارەکانی نێو بودجەی گشتیی عێراقە، کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
رێژەى هەژارى و ژمارەى دانیشتووان دوو پێوەری سەرەکین بۆ دابەشکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، هێشتا روون نییە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە دیاریکراوی چەند پارەی لەو بودجەیە بەردەکەوێت.