کەشناسی: باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

K24 – هەولێر
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو کەشە ناسەقامگیرەی لە ناوچەکە هەیە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 3/10/2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بروشکە باران و هەورەتریشقە هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ،پلەی گەرما بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، تەنها لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە یەک پلە نزم دەبێتەوە .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە جیا جیاکان و ئەگەرى بارانى مام ناوەند و هەورەتریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بە (1-2) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى