کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پاسەوانی سنووریی عێراق و ئێران لە هەولێر دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە هەولێر
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە هەولێر

K24 - هەولێر

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پاسەوانی سنووریی عێراق و ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات لە هەولێر دەستیپێکرد.

سەرەتا بڕیاربوو کۆبوونەوەکە لە حاجی ئۆمەران بکرێت، بەڵام لەسەر داوای شاندەکە ئێرانییەکە کۆبوونەوەکە بۆ شاری هەولێر گوازرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندە سەربازییە پلە باڵاکانی هەردوو وڵات بەشدارن.

پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، هەردوو لایەن لەبارەی تەواوکردنی جێبەجێککردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراق، توندوتۆڵکردنی سنوورەکان و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە هەردوو وڵات گفتوگۆ دەکەن.

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پاسەوانی سنووری ئێران و عێراق لە هەولێر (وێنە: رێناس عەلی - کوردستان24)
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە هەولێر  (وێنە: رێناس عەلی - کوردستان24)

 لە 19ی ئاداری 2023، بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێککەوتننامەیەکی ئەمنیی ھاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا کە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بە نوێنەرایەتی عێراق و عەلی شەمخانی، سکرتێری گشتیی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بە نوێنەرایەتیی ئێران واژۆیان کرد.

دوو خاڵی نێو رێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، تایبەتن بە چەککردنی لایەنە دژبەرەکانی ئێران، ھەروەھا کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

رۆژی 19ی مانگی ئەیلوولی 2023، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەمنی ھاوبەشی عێراق و ئێران رایگەیاند، کە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکانی ئێران لە نزیک سنووی ئێران چۆڵ کراون و ھێزی پاسەوانی سنووری عێراق لەو ناوچانە جێگیرکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 1/10/2023، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی بەرەو ئێران سەردانی ئێرانی کرد، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامی شاندەکەیە. بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، مەبەسەت لە سەردانەکە بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێرانە.