ئه‌ردۆغان: له توركیا به‌هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی تیرۆر

K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته وڵاتانی جیهان هه‌نگاوی جددی له‌هه‌مبه‌ر پرسی تیرۆر بگرنه‌به‌ر. گوتیشی: "له توركیا به‌هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی تیرۆر".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له میانه‌ی مه‌راسیمێكدا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره داوا له هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، هه‌نگاوی كرده‌یی له‌هه‌مبه‌ر پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بگرنه‌به‌ر.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ته‌نیا راگه‌یه‌ندراوه‌كان برینی تیرۆر ساڕ‌ێژ ناكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌لی توركیا ئه‌سته‌مه له‌وه تێبگات، كه چۆن ئاسانكاری بۆ بكوژان ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێن سووره.
گوتیشی: "له توركیا به‌هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی تیرۆر".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای بوونی به‌ڵگه و نه‌گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست دژی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، نه‌مانتوانیووه راڤه‌ی ئه‌مه بۆ خۆمان و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.
رۆژی یەکی ئۆکتۆبەری 2023، لەبەردەم فەرمانگەیەکی سەربە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تەقینەوەکی خۆکوژی روویدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیسی ئەو وڵاتە برینداربوون.
دوای هێرشەکە پەکەکە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە راگەیاند، کە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەمنییەتی ئەنقەرە.