بایدن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیكردن له ئۆكرانیا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر بۆ ئۆكرانیا، په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكاوه كردووه.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكردووه‌ته‌وه، بایدن ئامانجی له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی هاوپه‌یمانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری زیاتری ئه‌و وڵاتانه بۆ قۆناغی داهاتووی پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا به‌تایبه‌ت له بواری سه‌ربازی و مرۆییه‌وه.
له 30ـی ئابی 2023، ئەمەریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا راگەیاند، کە ئامێرەکانی لابردنی مین و ئاستەنگەکان و مووشەکی بەرگری ئاسمانی لەخۆگرتبوو،
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "پاکێجی هاوکارییەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئۆکرانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی رووسیا لە بەرەکانی شەڕ و پاراستنی گەلەکەی".
پاکێجەکە مووشەکی بەرگری ئاسمانی و گوللـەتۆپ و مووشەکی دژە تانک و زیاتر لە سێ ملیۆن گوللـەی چەکی سووک لەخۆدەگرێت.
ئەمەریکا سەرکردایەتی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا، هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆكرانیا پێکهێناوە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
لە سەرەتای ئەو شەڕەدا رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوام ئاماری جەنگەکە بڵاودەکەنەوە و ژمارەکانی هەردوو لاش جیاوازییەکی بەرچاویان هەیە.