راپۆرتێكی ئه‌وروپی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتێكی ئه‌وروپی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه بچووك نییه كه ته‌نیا وه‌ك پارێزگایه‌ك سه‌یری گرژییه‌كانی ئه‌و شاره بكرێت، به‌ڵكو پرسه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ده‌بینرێت و له هه‌ر ساتێك‌دا بێت، ده‌كرێت وه‌ك وزه‌یه‌كی شاراوه به‌ڕووی سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا بته‌قێته‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، راسته كه‌ركووك ته‌نیا پارێزگایه‌كه، به‌ڵام خاڵی به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌رێمییه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی و ده‌ستووری بۆ ئه‌و شاره نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاڵۆزییه‌كان سنووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڕ بكه‌ن و په‌ل بۆ توركیا و ئێرانیش بهاوێژن و ئاگری گرژییه‌كانی ئه‌و شاره ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سووتێنێت.
له راپۆرتێكدا په‌یمانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، گرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی كه‌ركووك ئاماژه‌ی بوونی ناكۆكی توند و شاراوه‌ن له‌ناو په‌یكه‌ری ئیداریی حكومه‌تی به‌غدا و له هه‌ر ساتێك‌دا بێت، ده‌كرێت ببێته رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و دۆخێكی ناسه‌قامگیر له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه بته‌قێته‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌یان ساڵه كه‌ركووك كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانیشی لێیه، خاڵی ناكۆكیی عێراق بووه، به‌ڵام دوای رووخانی رژێم له ساڵی 2003ـه‌وه ئه‌و ناكۆكیانه زه‌قتر ده‌ركه‌وتوون، له‌كاتێكیشدا كورد ئه‌و پارێزگایه به‌خاكی كوردستان ده‌زانێت و ده‌ستووریش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته جه‌خت له ئه‌نجامدانی راپرسی دوای پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام گرفتی زۆر بۆ ئه‌و بابه‌ته دروستكراوه، كاتێكیش هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2017 ریفراندۆمی ئه‌نجامدا، حكومه‌تی به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌زۆر به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پاند.
راپۆرته‌كه باس له مه‌ترسییه‌كانی دۆخه‌كه ده‌كات، به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر پرسی ئه‌و پارێزگایه یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، دوور نییه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌و گرژییانه بۆ توركیا و ئێرانیش درێژببنه‌وه و جۆرێك له ناسه‌قامگیری په‌ل بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه بهاوێژێت.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: هه‌رچه‌ند سوودانی هه‌وڵی هاوسه‌نگی ده‌دات و بڕیاره‌كه‌شی بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك، هه‌ر له‌و پێناوه‌دا بوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ژموونی تۆڕێكی ئاڵۆزی گرووپ و هاوپه‌یمانێتییه جیاوازه‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌ڵوێستی سوودانیی له بڕیاردان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ستیاره‌كان لاوازكردووه و سوودانی به‌رده‌وام خۆی به قه‌رزاری لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تدا ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به ئێرانن، ئه‌مه‌ش جووڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ئیفلیج كردووه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: کارەساتی ئەم دواییەی کەرکووك هەڵەیەکی روون بوو بۆ سیاسەتمەدارێکی وەك سوودانی، كه نه‌یتوانی رێگری له كوشتنی 4 خۆپیشانده‌ری كورد له‌و شاره بكات، دواتریش هه‌رچه‌نده سوودانی هه‌وڵی لێكتێگه‌یشتنی دا، به‌ڵام نه‌یتوانی له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ی له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان هاوپه‌یمانه كورد و عه‌ره‌به‌كانی بپارێزێت و به‌هۆی هه‌ژموونی لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانی ناو هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، له بڕیاره‌كه‌شی بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
راپۆرته ئه‌وروپییه‌كه نووسیویه‌تی: تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك خاڵی ناكۆكیی عێراق بێت، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی دۆخێكی نه‌خوازراو به ئه‌گه‌رێكی كراوه ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی سوودانی كۆنترۆڵی دۆخی سه‌قامگیریش ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش بكات، به‌ڵام واقعه راسته‌قینه‌كه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه تا ئێستا له‌باره‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووك و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكیشدا كه‌ركووك ته‌نها پارێزگایه‌كه، به‌ڵام چه‌قی به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌رێمییه و ده‌كرێت ئاگری گرژییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بسووتێنێت.