شاندی پاسەوانانی سنووری عێراق و ئێران لە ھەولێر کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:
ھەردوو شاندی پاسەوانانی سنووری عێراق و ئێران لە ھەولێر کۆبوونەوە، رێکكەوتنی ئەمنی نێوانیان و باشترکردنی ئەركی پاسەوانانی سنوری ھەردوو وڵات و جێبەجێککردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بە غدا و توندوتۆڵکردنی سنوورەکان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھەردوولا، ته‌وه‌ری گفتوگۆكانیان بووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ھەردوو شاندی پاسەوانانی سنووری عێراق و ئێران كه له ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پاسەوانانی سنوری عێراق و ئێران پێكهاتبوو، لە ھەولێر کۆبوونەوە و تێیدا رێکكەوتنی ئەمنی نێوانیان و باشترکردنی ئەركی پاسەوانانی سنووری ھەردوو وڵات و جێبەجێککردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بە غدا و توندوتۆڵکردنی سنوورەکان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھەردوولا، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆكردن.
لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندە سەربازییە پلەباڵاکانی ھەردوو وڵات بەشداربوون، ھەردوو لایەن، لەبارەی تەواوکردنی جێبەجێککردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بە غدا و توندوتۆڵکردنی سنوورەکان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھەردوولا گفتوگۆی پێویستیان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه دلێر فەرزندە زێباری، فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌نجام ده‌درێت، به ئامانجی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و پاراستنی ئه‌منییه‌تی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات و خه‌ڵك زیاتر هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بكه‌ن. جه‌ختیشیكرده‌وه لێكتێگه‌یشتنێكی زۆرباش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و به پێویست زانراوه ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه زیاتر ببێت.
ئێرانیەکان ئارامییان دەوێت لەسەر سنورەکانیان، لە کۆبوونەوەکەشدا داوایان کرد ئەم کۆبوونەوە ھاوبەشانە بەردوام بن تا بارودۆخی سەر سنووری ھەردوو وڵات ئاسایی دەبێتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه محەمەد ئەحمەدی، فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران به كوردستان24ـی گوت، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا كراوه.
ناوبراو هیوایشی خواست ئه‌وه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، به كرده‌نی بكرێت و ببێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایش و سه‌قامگیری سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌سپاندنی ئایش بۆ خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان.
بڕیار وایە سبەی (چوارشەممە 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ڕێکەوتننامەی نێوان ھەردوولا واژۆ بکرێت و بکەوێتە بواری جێبەجێبەجێکردنه‌وه.