یه‌كێتی ئه‌وروپا به بڕی 104 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی هاتنی نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا، تایبه‌ت به په‌نابه‌ران، رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا، به بڕی 104 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری ئاواره‌كانی عێراق ده‌كات.
ئاژگه‌یی رایگه‌یاند، بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و بڕه هاوكارییه و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنیه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، یارمه‌تییه‌كه، له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌درێته یه‌كێتییه‌كه، به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌درێته حكوومه‌ت، به‌ڵكو ده‌درێته رێكخراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی به زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كان و كارابوونی رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانه به په‌نابه‌ران.