ساسان عه‌ونی: وێنه‌ی تۆماری زیاتر له چوار هه‌زار پارچه‌زه‌وی گوندی كۆری بۆ تاپۆكردن ئاماده‌یه
K24 - هەولێر:
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری له شاری هه‌ولێر، وێنه‌ی تۆماری زیاتر له چوار هه‌زار پارچه زه‌وی له گوندی كۆری ته‌واوبوون و ئێستا ئاماده‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له كاركردنی جددی و به‌دواداچوونی ورد، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وێنه‌ی تۆماری نزیكه‌ی 4200 پارچه زه‌وی له گوندی كۆری ته‌واوكران و ئاماده‌ن و سه‌رجه‌م ئیشوكاره‌كانیان ته‌واو كراون.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كاری جددی له‌سه‌ر تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئه‌و زه‌وییانه كردووه كه تاپۆیان نییه.
تا ئێستا به هه‌زاران پارچه زه‌ویی كارت له شاری هه‌ولێر تاپۆ كراون و كاركردن له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ تاپۆكردنی سه‌رجه‌م زه‌وییه كارته‌كان به‌رده‌وامه.