ناسنامه‌ی وڵاتانی میوانداریی مۆندیالی 2030 ئاشكرا كران
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان رایگه‌یاند مۆندیالی 2030 له دوو كیشوه‌ر و له شه‌ش وڵاتی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره رووبدات.
فیفا رایگه‌یاندووه، به‌هۆی تێپه‌ڕینی 100 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین مۆندیال سێ یاریی سه‌ره‌تای هه‌ڵبژارده‌كانی ئارجێنتینا و ئۆرگوایی و پاراگوای له‌سه‌ر خاكی خۆیان به‌رێوه‌ده‌چێت.
فیفا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه دوای ئه‌و سێ یارییه هه‌ر سێ وڵاتانی ئیسپانیا و مه‌غریب و پۆرتوگال میوانداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی مۆندیالی 2030 ده‌كه‌ن.
فیفا رایگه‌یاندووه، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیال و یاریی كۆتایی له یه‌كێك له‌و سێ وڵاته به‌رێوه‌ده‌چێت و ته‌نیا یه‌كه‌م یاریی سه‌ره‌تای هه‌ر سێ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و ئۆرگوایی و پاراگوای له وڵاته‌كانیان ده‌كرێت.
به گوێره‌ی میدیاییه‌كانی ئیسپانیا، یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبه‌ت به ریال مه‌درید كه كه‌وتووه‌ته پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2030.
كۆی یارییه‌كانی مۆندیالی 2030 پێكهاتووه له 104 یاری، 3 یاریی له كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور له وڵاتانی ئارجێنتینا، پاڕاگوای و ئۆروگوای به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 101 یارییه‌كه‌ی دیكه له وڵاتانی ئیسپانیا، پۆرتوگال و مه‌غریب ده‌كرێن.