ئانۆ جه‌وهه‌ر: ئه‌و كریستیانانه‌ی چوونه‌ته ناو حه‌شد گوازرشت له كریستانه ره‌سه‌نه‌كان ناكه‌ن
K24 - هەولێر:
كه‌سایه‌تییه‌كی كلدانی كه هاوكات وه‌زیره له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه گوماناوییه، ده‌شڵێت ئه‌و كریستیانانه‌ی چوونه‌ته ناو حه‌شد، خائینن و گوزارشت له كریستیانی راسته‌قینه و بیروباوه‌ڕیان ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئانۆ جه‌وهه‌ر، كه‌سایه‌تی كلدانی كه هاوكات وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه به‌شداری به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كرد كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت رایگه‌یاند، رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه هه‌رگیز كاره‌سات و رووداوێكی سروشتی نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی چه‌ند خێزانێك به ته‌واوه‌تی.
ئانۆ جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ندین جار یاری ئاگرینه له‌و هۆڵه‌دا هه‌ڵكراوه له كاتێكدا رۆژانه ئاهه‌نگ له‌و هۆڵه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام رووداوی له‌م شێوه‌یه‌ی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش گومانه‌كان زیاتر ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و رووداوه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی رووداو و كاره‌ساته نیشتمانییه‌كان. روونیشیكرده‌وه، له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا 16 كامێرا هه‌بووه، به‌ڵام لیژنه عێراقییه‌كه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پیكهێنرا، ته‌نیا یه‌ك كامێرای به خه‌ڵك نیشان داوه، كه ئه‌مه‌ش گومانی زیاتری دروست كردووه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر داواشی كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه بكرێت كه لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی بكات، به‌شێوه‌یه‌ك لیژنه‌كه هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی عێراقیش تێیدا ئه‌ندام بن.
گوتیشی، ده‌نگیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی مه‌تڕان و خه‌ڵكی حه‌مدانییه كه بوونه‌ته قوربانی ئه‌و رووداو و كاره‌ساته بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی پێشێلكراویان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان خزمه‌تی برینداران ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتیشی، حكومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ له كریستیانه‌كان ناگرێت، نموونه‌شی به دۆسیه‌كه‌ی لویس ساكۆ هێنایه‌وه، گوتی: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ساكۆ كراوه، ئیهانه‌كردنه به هه‌موو كریستیانه‌كان. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین و ناته‌ندروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كریستانه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه كلدانییه روونیشیكرده‌وه، نوێنه‌ری كریستیانه‌كان له ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا خودی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و سه‌ر به كه‌نیسه‌كانی ئه‌وێن. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چه‌ندین كه‌س به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵانیان كردووه، كه هه‌ر ئه‌وانه‌ش نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ن.
له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، بوونی حه‌شد له ده‌شتی نه‌ینه‌وا نابه‌جێیه و خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌پاندووه، له كاتێكدا پۆلیس و سوپای عێراق له ناوچه‌كه هه‌یه كه هێزی نیزامین. جه‌ختیشیكرده‌وه ته‌نیا رێژه‌ی 40%ـی كریستیانه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه حه‌شد تێیدا جێگیره. گوتیشی، به‌شێك له‌و كریستیانانه‌ی چوونه‌ته پاڵ حه‌شد، به‌كارهێنراون و كریستیانه‌كان و كه‌نیسه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵیان نییه، چونكه ئه‌وان ناو و بیروباوه‌ڕی مه‌سیحییه‌ت به ناته‌واوی و به خراپ به‌كارده‌هێنن.
ئانۆ جه‌وهه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ناو حه‌شد، به هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له كریستیانه‌كان ناكه‌ن و به به‌كرێگیراو و خائین ناوی بردن. دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌وانه‌ی به‌و ناوه‌وه چوونه ناو حه‌شد و له ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا هێزیان جێگیر كردووه، ئامانجیان تێكدانی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه‌یه‌یه. گوتیشی، عه‌نكاوه نموونه‌یه‌كی هه‌ره باڵایه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌واش چاوی لێ بكات، به جۆرێك كریستیانه‌كان خۆیان ئیداره‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن.