محەممەد حاجی مەحموود: بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق دەیانەوێت سەرچاوەکانی داهاتی میله‌ته‌كه‌مان وشک بکەن
K24 - هەولێر:
محەممەد حاجی مەحموود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی داوای ناردنی مووچەی راستەوخۆ لە عێراق دەکەن، شەرم بکەن، چونکە ئەم کارە دژی میللەتی خۆیانە و دەبێت ئەوان نوێنەری کورد بن نەک دژی کورد.
دەشڵێت، بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق دەیانەوێت میلەتەکەمان بخنکێنن و سەرچاوەکانی داهاتی وشک بکەن.
ماوه‌یه‌كه چه‌ند لایه‌نێك داوایانكردووه، حكومه‌تی عێراق راسته‌وخۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات، به گوێره‌ی بۆچوونی یاساناس و پسپۆران، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه و هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه.
دوێنێش له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، متمانه‌ی ته‌واوی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخ و ئاڵنگارییانه‌ی ماوه ماوه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌بنه‌وه.
جه‌ختیشیكردبووه‌وه، هه‌موو ئه‌و بارودۆخ و ئاڵنگارییانه به گیانی لێبوورده‌یی و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن.