وەزیرانی بەرگری تورکیا و عێراق جەخت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان دەکەنەوە
K24 – هەولێر:
یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و سابت محەممەد عەباس، وەزیری بەرگری عێراق کۆبوونەوە، هەردوولا جەخت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (5ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە رێورەسمێکی سەربازیدا پێشوازی لە سابت محەممەد عەباس، وەزیری بەرگری عێراق کرد، هاوکات لە کۆبوونەوەی نێوانیادا هەردوولا جەختیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان کردەوە.
هەروەها وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق باسیان لە هەماهەنگی پیشەسازی سەربازی و بەرگری کردووە.
دوێنێ شەو (4ـی تشرینی یەکەمی 2023) وەزیری بەرگری عێراق لەسەر بانگهێشتی وەزیری بەرگری تورکیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.
سەردانەکە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی 2023)، کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی لە نێوان وەزیرانی بەرگری، دەرەوە، ناوخۆی توركیا بە بەشداری سەرۆک ئەرکان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەڕێوەچوو، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەقینەوەکەی ئەنقەرە بوو.
پێشتریش رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری توركیا لهبارهی عێراقهوه رایگهیاندبوو، رهوشێكی نالهبار له عێراقدا له ئارادایه.
ههروهها راشیگهیاندبوو،"لە سووریا، عێراق و ئەفریقای باکوور، داعش و هاوشێوەکانی بەکاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان".
گوتبووشی: جهنگی دژ به داعش له ناوچهكه جهنگه راستهقینهكه نییه، بهڵكو جهنگه راستهقینهكه جهنگی به وهكالهتی نێوان هێزه بهرژهوهندخوازهكانه و توركیا قبووڵی ناكات.