13 یاریزانی پیشه‌گه‌ر و ناودار له نێو خێزانه‌كه‌ی ماك ئالیستێر هه‌یه
كارلۆس ماك ئالیستێر، ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌ی به‌شێكی زۆری ژیانی پیشه‌گه‌ری هاوشانی دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا له بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینا تێپه‌ڕ كرد و له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی زیاتر له 13 یاریزانی پیشه‌گه‌ر هه‌یه كه له یانه ناوداره‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا یارییان كردووه، ئه‌مشه‌ویش كارلۆس ماك ئالیستیێر له یاریگه‌ی ئانفیڵد له لیڤه‌رپوول ئاماده‌بوو سه‌یری یاریی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی كرد له یۆرۆپالیگ له دژی یه‌كتر یارییان كرد.
كارلۆس ماك ئالیێستێر 4 منداڵی هه‌یه، 3 كوڕ و یه‌ك كچ، هه‌ر 3 كوڕه‌كه‌ی ئێستا وه‌كو یاریزانی پیشه‌گه‌ر یاریی ده‌كه‌ن. ئالێكسیس ماك ئالیێستێری ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی كوڕی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه به 55 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزییه‌وه روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ری برده‌وه.
كیڤن ماك ئالیێستێر كوڕێكی دیكه‌یه‌تی ته‌مه‌نی 25 ساڵه، یاریی بۆ یانه‌ی سه‌ینت جیلیۆسی به‌لجیكا ده‌كات، ئه‌مشه‌و كیڤن له یۆرۆپالیگ رووبه‌ڕووی ئالێكسیسی برا بچووكه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه كه له لیڤه‌رپوول یاریی ده‌كات.
فرانسیس مانوێل ماك ئالیستێر كوڕی گه‌وره‌ی ئه‌م خانه‌واده‌یه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و ئێستا یاریی بۆ یانه‌ی كله‌ب ئاتڵێتیكۆ رۆساریۆی ئارجێنتینا ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا له نێو بنه‌ماڵه‌ی ئالێكسیس ماك ئالیێستێری ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوول چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ر هه‌یه، به‌تایبه‌تی مام و ئامۆزایه‌كانی، ئه‌وانیش ئه‌زموونی پیشه‌گه‌رییان هه‌یه.
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپالیگ ئالێكسیس ماك ئالیستیێر به درێسی لیڤه‌رپوول رووبه‌ڕووی كیڤن ماك ئالیستیێری برای بووه‌وه كه یاریی بۆ یانه‌ی سه‌ینت جیلیۆسی به‌لجیكا كرد، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات.